𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 23

374 70 30
                                    

مـــنـــیـــش بـــریـــنـــم بـــۆ دروســـتـــکـــردیـــے!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

مـــنـــیـــش بـــریـــنـــم بـــۆ دروســـتـــکـــردیـــے!

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

دوو ڕۆژ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕی کە گەڕامەوە ماڵەوە وە نازانم گەر شتەکان لەنێوان من و یوونگیدا هێشتاش باش بن نازانم گەر ئەو توڕە بێ یاخود هەراسان بێ لێم

ئەو ڕۆژەی کە لە نەخۆشخانە دەرچووم هیچ قسەیەکی نەکرد جگە لەوەی بەباشی ئاگاداری خۆم بم وە شەوی ڕابردوو دەبووایە ئەو لێرە بووایە و سەردانی بکردمایە ئەو ووتی کە ڕۆژی سێشەمە دەگەڕێتەوە و تا کۆتایی هەفتە دەتوانێ لە ماڵەوە بێ بەڵام ئەمڕۆ چوارشەمەیە هەرچەندە تا درەنگانی شەو مامەوە لە چاوەڕوانی هاتنی ئەو بەڵام لە بێهیوایدا من خەوم لێکەوت و ئەویش نەهات

داواکاری موشتەرییەکانمان جێبەجێدەکرد لەگەڵ دایۆن بێزار ببووم لە مانەوە لە ماڵەوە بۆیە تەنها هاتمە فرۆشگاکە هەرچەندە ئەمڕۆ دایۆنیش لێرە بوو بەڵام گەر زیاتر لە ماڵەوە بمابامەوە ئەوە بیرکردنەوە زۆرەکانم دەیانکوشتم

بە بەروانکەی کارکردنەکەمەوە شوێنی شیرینییەکانم ڕێکدەخست و دایۆن داواکارییەکانی ئامادە دەکرد و منیش دەمگەیاندن زەنگی دەرگاکە لێیدا بە مانای هاتنی موشتەرییەکی تر سەرم بەرز نەکردەوە بەردەوامبووم لە چاکردنی شوێنی شیرینییەکان

"تکایە کولێرەی سێو لەگەڵ گوڵی لاڤێندەر"

ئەو دەنگە وە ئەو داواکارییە تەنها هی یەک کەس ... یەک کەس کە تەنها بوونیەتی چاکردنەوەی هەموو کێشەکان ڕادەگەیەنێ

وە ئەو کەسە ڕێک لەبەرامبەر وەستاوە ئێستا وشەکان مێشکمیان جێهێشت و زمانمیان بە بەتاڵی هێشتەوە بۆیە تەنها توانیم خەندەیەک بخەمە سەر لێوم و سەرم بە تێگەشتنەوە بهەژێنم

کاتێک داواکارییەکانیم خستە بەردەمی ئەوانی هەڵگرت و دەست خۆشی لێکردم و ڕاستەوخۆ ئەوێی جێهێشت ئەوەش مانای ئەوە بوو کە بەنزیکەیی هیچ وشەیەکمان ئاڵوگۆڕ نەکرد

هەستێکی بۆ جێهێشتم کە وەک ئەوە وابوو کە دڵم بەشێوەیەک نقوم بووبێ بەڵام ناچار بووم ئاسایی ڕەفتار بکەم بەتایبەتی کە ئێستا لە فرۆشگاکەم و کۆمەڵێ کەس لە دەوروبەرمە گەر تەنها لە ماڵەوە بووبام لەنێو پێخەفەکەمدا خۆم نوقم دەکرد

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now