DEATH PATH ✿ THE BOOK

146 26 11
                                    

⊱22ی ئـۆڪـتـۆبـەریـے 1992⊰

بــۆچـیـے مـن ئـەوە دەزانـم ڪـە ئـەوە چـۆن هـەسـتـێـڪـە ڪـە مـردووێـڪ بـیـت


تەرمی باوکم و خوشکەکەم لەبەردەمم بوو دەستەکانم و قاچەکەنانم بێ وەستان دەلەرزین کاتێک چەند هەنگاوێک ڕۆشتمە پێشەوە لە تەرمەکان بلەگەڵ هەر هەنگاوێک زیاتر ترساو دەبووم لەوەی کە ئەو جەستانە بەڕاستی تەرمی باوکم و خوشکەکەم بن ترساو و ترساوتر دەبووم زیاتر وە زیاتر لە ڕاستی شتەکان، فرمێسکەکانم لە پێشترەوە ڕێگای خۆیان گرتبوو لەسەر ڕوخسارم سەرم بەجۆرێک هێشی هەیە وەکوو ئەوەی هەرگیز پشووم نەدابێ نا وا باشترە بڵێم هەرگیز پشووم نەدابێ لە گریان وە هەر وام کردووە

وەستام دەستە لەرزیوەکەم بەرز کردەوە سەرچەفە سپییەکەی سەر یەکێ تەرمەکانم لادا دەستم بە دەممەوە گرت و دوورکەوتمەوە بە ترساوی چاوەکانم فراوان بوون وەکوو ئەوەی کە ئەوە دیمەنە بۆم پێشبینینی نەکراو بێ بەڵام ڕەوە بەڕاستی موونی خوشکم بوو

ڕەنگی پەڕیو بوو بەتەواوی سپی هەڵگەرا بوو جیاواز .. زۆر جیاواز لەو کەسەی کە من ڕاهاتبووم بیبینم بە خەندەوە و بەڕوخسارێکی گەشەوە وە ئەوە هەموو شتێک بوو کە ئەو پێویستبوو کە بیکات بۆ ئەوەی وام لێبکات هەست بە باشی بکەم بەڵام ئێستا نایناسمەوە من نکۆڵی دەکەم لەوەی کە ئەوە موونی خوشکی من بێ

پشکنەرەکە سەرچەفە سپییەکەی سەر تەرمەکەی تری باوکمی لادا لەسەر ڕوخساری چونکە ئەو دەیزانی کە من ناتوانم خۆم ئەوە بکەم باوکم بەهەمان شێوەی موون سپی هەڵگەراو بوو من بەڕاستی ناتوانم تەنانەت بە نزیکەیش ئەوان بناسمەوە تەنانەت ئەو خاڵە بچووکەی کە لەسەر گۆنای ڕاستی باوکم بوو بەهەمان شێوە لەسەر گۆنای ڕاستی ئەو تەرمە بوو ئەوە .. باوکم بوو .. وە .. ئەوە هەر بەڕاستی .. موون بوو بەڵام من نەمدەویست باوەڕ بکەم نەمدەویست ئەوە قبووڵ بکەم کە ئەوان ئێستا تەنها مردووێکن

لەسەر لایەکی جێگای نەخۆشخانەکەی دایکم دانیشتم ئەو کەسەی کە نازانم پێویستە لێی توڕە بم چونکە هۆکاری هەموو ئەو شێواوییانەی ئێستایە یاخوود ئاگاداری بم چونکە ئەو دایکمە وە قبووڵی بکەم بە هەموو هەڵەکانییەوە چونکە دایکەکان هەمیشە منداڵەکانیان بە هەموو کەم و کووڕیەک و خراپی و باشیەک قبووڵ دەکەن ئایا پێویستە من ڕۆڵی دایکایەتی ببینم بەرامبەر دایکم؟!

دایکم ساڵانێکی زۆر دەبێ کە بە دەست حاڵەتێک دەناڵێنێ کە بە "Prosopagnosia" ناودەبرێ لەم حاڵەتەدا کەسی تووشبوو ناتوانێ کەسانی دەوروبەری بناسێتەوە تەنانەت ئەندامانی خێزانەکەشی وەک دوێنێ بیرمە کە یەکێک لە ڕۆژە ئاساییەکان کاتێک لەسەر مێزەکە کۆببوینەوە بۆ خوانی ئێوارە باوکم بە گاڵتەکانی خەندەی دەخستینە سەر لێومان پێدەکەنین و دەنگمان دوور دەڕۆیشت دایکم لە ناکاو لە پێکەنین وەستا لەگەڵماندا وە بە نامۆیی لێی ڕوانیم بۆ ماوەیەکی درێژ هیچ یەکێک لە ئێمە هیچ شتێکی نەووت جگە لە باوکم کە چەند جارێک دایکمی جوڵاند لێی پرسی کە چیەتی تا دواجار بێ ئەوەی چاوەکانی لەسەر لابدا بە پەنجەی ئاماژەی پێمدا و ووتی کە "ئەوە کێیە؟!" دەنگی لەو ساتە بە دواوە بەردەوام دەنگی دەدایەوە لە ناوەوەی سەرم بۆ خاتری خوا منم کچەکەت

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Kde žijí příběhy. Začni objevovat