گوێ لە بێدەنگییەکە بگرە زیاتر بۆت دەدوێ
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
یوونگی دەستەکانمی توند گرتبوو لە دواوەی خۆیەوە پاڵی دەنام لە دەرگای نەخۆشخانەکەوە بۆ بۆ نێوەڕاستی نەخۆشخانەکە بەمشێوەیە هاتووین ئەم بەیانییە ووتی دەچینە شوێنێکی خۆش بەڵام ئەو هەڵیخەڵاندم من خۆمم لەبەردەمی بینای ئەو نەخۆشخانەیە دۆزییەوە کە کاری تێدا دەکا
"یوونگی ووتم بوەستە"
بۆ جاری نازانم چەندەمین پێیم ووت وە لەکۆتاییدا لە نێوەڕاستی نەخۆشخانەکە وەستا ئەو هەوڵدەدا کە لە تەندروستیم دڵنیا بێتەوە و چارەسەرم بکا دەزانم کەوا ئەو نیگەرانە بەڵام ناتوانم خۆم هانبدەم کاتێک بابەتەکە دێتە سەر نەخۆشخانە
"کاتێکی کەم دەخایەنێت جوولی"
ووتی و دەستیکردەوە و بە ڕاکێشانی دەستم لە دوای خۆیەوە لە کۆتاییدا چووینە ژوورێک ناچاری کردم پاڵکەوم لە دەورووبەرمدا لەگەڵ پەرستارێک قسەی دەکرد و پشکنینینییان دەکرد چاوەکانم داخستبوو بە تەواوی دڵمەوە نزام دەکرد کە زوو هەموو ئەوانە تەواوبن ، پەرستارەکە لە ژوورەکە دەرچوو و چاوەکانم کردەوە
"چیبوو دەمرم؟!"
ووتم بە گاڵتەوە و سەرنجەکانیم لەسەر پەڕاوەکانی ژێر دەستی دوورخستەوە چاوەکانی سوێندی کوشتنمیان دەخوارد گەر بەو نەخۆشییە نەمرم بێگوومان ئەو ئەو کەسە دەبێ کە دەمکوژێ گەر بەم شێوەیە قسە بکەم ، چاوەکانم دوورخستەوە لێی خۆم سەرقاڵ کرد بە سەیرکردنی شوێنێک کە نەتوانم ئەوی تێدا بدۆزمەوە
لەکۆتاییدا خۆمانم دۆزییەوە لەبەردەم بینای نەخۆشخانەکە و دەرچووین لەوێ وەکوو منداڵێکی دڵخۆشبووم کە شیرنییان پێدابێ بەڵام لە ڕاستیدا من هیچ شیرینییەکم لە هیچ کەسێک وەرنەگرتبوو من تەنها هاتمە دەرەوە لە نەخۆشخانە
"جوولی.."
یوونگی مەچەکی گرتم جەستەم بە ئاڕاستەی ئەو سوڕاند بۆ ئەوەی ڕووبەڕوو بیبینم چاوەکانی هێنایە خوارەوە پەنجەکانی لێک ئاڵاند
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇