𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 35

224 56 21
                                    


پێمبڵێ ڪەوا لەو ئاڵۆزیـــے و سامناڪیەیـــے مێشڪم دەگەیت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پێمبڵێ ڪەوا لەو ئاڵۆزیـــے و سامناڪیەیـــے مێشڪم دەگەیت

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

ئۆتۆمبێلەکە لە گۆڕستانەکە وەستا لە کەشێکی تەمومژاوی وەرزی زستان ، لەبەردەمم ئاسمانێکی ڕەشداگەڕاو و چەندان گۆڕ کە هەمان شێوەبوون بە ناوی جیاواز هەبوون

پێشبینی ڕۆشتنم نەکردبوو بۆ گۆڕستان پێش ئەوەی بچمە ماڵەوە بەڵام دەمزانی ئەوە پلانی دایکم بوو بەبێدەنگی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم لە تەنیشت دایکم وەستام کە پێش من دابەزی بوو چاوەکانم خستە سەرم و چاوەڕێی وشەکانی ئەو بووم

"دەی بڕۆ بە باوکت بڵێ کە ئێستا تەندروستی"

بە دەموچاوێکی ئاسوودەوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا لەگەڵ خەندەیەکی بچووک ، دەستم کرد بە هەنگاونان لەدەوروبەرم سەردانکەری زۆر هەبوون کە بۆ سەردانیکردنی ئازیزەکانیان هاتبوون بەبێ دەنگی چاوەکانیان لەسەر گۆڕەکان هێشتبۆەوە هەڵمدەهێنا کە ئێستا ئەوان دەیانەوێ مردووەکانیان دووبارە ببیننەوە یان ئەو قسانەیان بۆ بکەن کە ماوەیەکی زۆر بیریانلێکردۆتەوە دواتریش کات درەنگبووە بۆ درکاندنیان

لەکۆتایی ڕێگاکەمدا لەبەردەم گۆڕەکەی باوکم دانیشتم لەنێو بیرکردنەوەیەکی خامۆشی کپکراو دەمبینی کە گەڵای گوڵەکانی من و دایکم بەتەواوی وشک ببوون کە پەنجەم لەسەریان دادەنا هەڵدەوەرین لە تاو بێنازیان

باوکە ئەوە منم جیاواز لەجاران نەهاتووم بەهۆی بۆشاییەکەی نێوانمان بگریم دایکم ووتی کەبێم و پێتبڵێم کەتۆ ئێستا بەتەواوەتی کچێکی تەندروستت هەیە دەتوانم هەست بکەم کە دڵخۆشی بە گوێلێبوونی هەموو ئەوانە ڕاستە کە ئێستا بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵبووم بەڵام پێویستە بڕیاری نوێ دروست بکەم کە ئەوانە بۆم سەختر دیارن وە کاتێک بیر لەوانە دەکەمەوە دەمترسێنن پێویستم بە ئامۆژگارێکە بەڵام داوای یارمەتی ناکەم پێمبڵێ کەوا لێم تێدەگەیت"

تۆزێک لەوێ مامەوە وەک ئەوەی شوێنی ئارامیم بێ ، دووبارە دەستم کردەوە لە ڕوانینی گۆڕەکە و یاریکردن بە گەڵا هەڵووەریوەکانی گوڵەکانی ئەوێ

"پێویستە بڕۆم هیوای باشیم بۆ بخوازە بۆ سەرەتایە نوێکەم"

لەوێ ڕۆشتم دووبارە بەنێو گۆڕستانەکەدا ڕۆشتم بۆ گەڕانەوە زۆرێک لە سەردانیکەران هەر لەوێ مابوون وەستام لە سەیرکردنی دەوروبەر کاتێ گەیشتمەوە ئۆتۆمبێلەکە و سەرکەوتم

خۆمم ڕازیکرد بۆ ئەوەی بەهێمنی خانەکانی مێشکم بهێڵمەوە وە بەهێواشی لەگەڵ ڕێچکەکانی ژیان ڕێبکەم پێویستم بە خۆڕێکخستنەوەیەکی کاریگەر هەبوو لە خۆمدا ئەوەی من هەرگیز نەمویستووە خۆخواردنەوە بووە لەبێدەسەڵاتی لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە شتێکبووە هەمیشە لەبەردەمم بووە بەپلەی یەکەم ئەوە هەمیشە وەک ناشتنی خۆم وابووە

بە ماندوێتی پاڵکەوتم پێویستم بە سەرخەوێک بوو بۆ ڕاکردن لە ماندووکردنی هۆشم وە پێویستم بە لەبیرکردنی شتەکان هەبوو تەنها لەماوەی سەرخەوەکەمدا چونکە دەزانم هەرگیز ناتوانم هیچ یەکێک لە گرفتەکانم لەیادبکەم

15 دیـسـەمـبـەر

ڪاتژمێر 10:00ی شەوێڪی ساماڵ

"بۆچی سەرلێشێواو دیاری لەمدواییانە؟"

مارتینی بەبێ شکاندنی سەیرکردنەکانی بۆ بەردەمی پرسی

"دەبی بە گوێگر؟"

ڕووی تێکردم و بەدڵنیایەوە سەری لەقاند بۆم ئەوە بەڕوونی دڵخۆشی کردم

"شتێک بەسەردانیکردن بۆ مێشکم بێزارم دەکا لە ماوەیەدا پێموایە پێویستم بەوەیە خۆم ڕێکبخەم و لە ژیانێکی وا پەرت و بڵاودا نەژیم بەڵام نازانم چۆن و چ بڕیارێک دروستبکەم ، کە سەیری ڕابردووم دەکەم زۆر تاریکبووە بەهۆی شتانێک وا هەست دەکەم ئێستاش هیچ گۆڕانێک نابینم"

دوای تۆزێ لە بێدەنگییەکی پڕ بیرکردنەوە ئەو وشەکانی ڕێکخست بۆم

"لەوانەیە لەپێشترا دەرفەتی کردنی زۆر شتت نەبووبێ بەڵام ئێستا دەتوانی هەموو ئەوانە بکەی کە حەزت پێیانبووە و بۆ ماوەیەکی درێژ خەیاڵت بۆیان کردووە"

لەخۆمم دەپرسی کە بتوانم ئەوە بکەم کە دەمەوێ بەڵام تواناکانم بۆیان دەکەوتن ئایا من دەترسم؟

"چی ئەگەر زۆر بترسی بۆ کردنیان؟"

قسەکەم وایکرد بەبێدەنگی سەیرم بکا ئایا هیچ ڕێگایەک نەمایەوە؟
بۆچی هەموو دەروازەکان بەڕووی مندا بە داخراوی دەمێننەوە یان من ناتوانم بیانکەمەوە؟ بۆچی پرسیارەکان وەڵامیان نییە؟

سەیرم لێدێ کە هێشتا چۆلەکە وونبوەکەی جارانم وە پێموایە بەردەوامم لە گۆرانی ووتن تەنها لەبەر ئەوەی دەمەوێ بدۆزرێمەوە

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now