DEATH PATH ✾ THE BOOK

106 22 10
                                    

بـەشـیـے پـانـزە ✾ Chapter Fifty

ئەمە دووبارە منم جولیێت ماوەیەکی هێندە زۆر نابێ لەو کاتەوەی هیچ شتێکم لێرە نەنووسیوە پێموابوو من چیتر ناگەڕێمەوە ئێرە وە وام دەکرد گەر تۆ نەگەڕابایتەوە

دووبارە لێرەیت .. دووبارە ئەم شارە تۆی لە خۆ گرتووە ، هێندە نەگۆڕاویت بە بەراورد بە ڕابردوو بەڵام ئێستا تۆ پیاوێكی پێگەیشتوویت وە تۆ چیدەڵێی دەربارەی من؟! دەپرسم چونکە لە چاوانی خۆمدا من هەر هەرزەکارە ئازاردراوەکەی جارانم

ئێستا دووبارە چاوەکانم بەدوات دەگەڕێن وە مێشکم بیرت لێدەکاتەوە دەمەوێ خۆم لە ماڵەوە حەشار بدەم نەهێڵم هیچ هەنگاوێک نزیک بکەویتەوە دڵنیام کە ڕێگەت پێدەدەم بێیتە پێشەوە چونکە من دووبارە دەمەوێ گرینگیم پێبدرێ .. خۆشبویسترێم .. بپارێزرێم دەشێت تۆ دووبارە ئامادەبیت هەموو ئەوانەم بۆ بکەیت

ئەوە دەمترسێنێ گەر ئامادەبیت ئەوانەم بۆ بکەیت تکایە وام لێبکە ڕقم لێت بێت .. دەمەوێت ئازارم بدەیت .. ڕقت لێم بێت .. ئازار بەخشترین وشەکان هەڵبژێرە چونکە هەموو ئەو شتانەی کە لە ڕابردوو لە پێناو من ئەنجامت داوە منیان بە کوێری جێهێشتووە تا بتوانم سەیری هەر کەسێکی تر بکەم

گەر دەپرسیت هۆکار زۆرە تا من بەم شێوەیە کوێر بم بەرامبەر هەموو جوانییەکانی جیهان جگە لەخۆت

ئەو دەستی بە پشتمدا دەهێنا ئارامی دەکردمەوە

گرینگی پێدەدام

چاودێری دەکردم

ڕێگەی دەدا بگریم گەر پێویستمبووایە

ناچارمی نەدەکرد

جڵەومی نەدەکرد

سەرزەنشتی نەدەکردم

نەیدەگریاندم

دەیپاراستم

دەینرخاندم

دڵخۆشمی دەکرد

لەوانە ئەو هۆکارانە وایان لێکردبم من هێندە ئەوم لا گرینگ بێ کە بتوانم چاوەڕێی بکەم بۆ ماوەی شەش ساڵ ئایا من زۆر ئارامگرم یان زۆر بەهێزم بۆ ئەوەی بەرگەی هەموو ئەوانە بگرم نا پێموانییە ناتوانم خۆم لەبیربکەم کاتێک من زۆر تەنها بووم لەنێو ئازاردا

دەکرێت لەگەڵ من ئازار بچێژیت؟!

وەستابووم لە بەردەمی ئەو سەیرمی دەکرد من بەهەمان شێوە گرەو دەکەم ئێمە هەردووکمان جەنگمان هەبوو لەنێو سەرمان بۆ هەڵبژاردنی وشەکان ئەمە یەکەم جارمان نەبوو یەکتری ببینین بەڵام ئەمە یەکەم جارمان بوو بەتەنها بین لەو کاتەوەی ئەو گەڕاوەتەوە

"من داوای لێبوردن دەکەم ماوەیەکی درێژە هەست بەوە دەکەم ببوورە جولیا"

ئەو سەری نزم کردەوە سەیری قاچەکانی دەکرد جەنگەکەم ئەوساتە لەنێوان خۆم بوو دژی خۆم دەمپرسی ئایا ئەو پێویستبوو داوای لێبوردن بکات لە کۆتاییدا بڕیاری ڕۆیشتنی ئەو بڕیاڕی ئەو نەبوو بەڵکو هی باوکی بوو دواتر بەخۆمم دەووت نەخێر جولیێت تۆ خەریکە لێی خۆش دەبیت تۆ ناکرێ شەش ساڵ لەیاد بکەیت

"تۆ ئەم ماوەیە بەزۆری ئەوە دەڵێیت"

"من بەزۆری هەست بە لێبوردن دەکەم بەرامبەرت .. ببوورە"

ئەو ووتی چاوەکانی سەردانیان کردم و ئەمجارە ڕەتیاندەکردەوە جێمبێڵن

"چی گەر لێت خۆشنەبم؟!"

پرسیم نەمدەزانی گەر بتوانم هێشتا لێی خۆشبم یان بهێڵم بێتەوە نێو ژیانم سەر لە نوێ من هێشتا لە جەنگدا بووم لەگەڵ خۆم

"من هەرگیز ڕێگە نادەم لێم خۆشبیت جولیێت بەڵام بەلایەنی کەمەوە داوای هەلی دووەم دەکەم من خۆم دەسەلمێنم ئەمجارە .. من دەمەوێ نیشانت بدەم کە من کێم وە کێ دەبم بۆ تۆ باوەڕم پێبکە کە هیچ کەسێک لێم تێناگات وەک ئەوەی تۆ دەیکەیت .. هیچ کەسێک وام لێناکا هەست بەو شتانە بکەم وەک تۆ تکایە مەڕۆ"

گازم لە لێوی خوارەوەم گرت تا بتوانم ئەو فرمێسکانە بگەڕێنمەوە کە چاوم دەیویست بیانخاتە دەرەوە

"من دەمچەشت بۆ ماوەی شەش ساڵ وە تۆ تاکە کەس بوویت کە هەموو ئەوانەت دەزانی بەڵام هێشتاش ڕەتتکردەوە بۆ ئەوەی بمێنیتەوە بەلایەنی کەمەوە دەتتوانی پێم بڵێیت کە دەتوانم پەیوەندیت پێوە بکەم بەڵام تۆ هیچ شتێکت نەووت تۆ تەنها ڕۆیشتیت"

ڕووم لێی وەرگێڕا و دوو هەنگاو ڕۆیشتم لە دواتردا مەچەکم گیرا وە دواتر من گیرام هێندە توند گیرام کە هەناسەم تەنگ ببوو بەڵام هەستم بە ژیان دەکرد

"من ئێستا دەمەوێت تۆ هی من بیت ئەمە ئەم ساتەیە کە من دەتوانم مەزەندەی بکەم چەندە پێویستم پێتە تکایە ڕەتم مەکەرەوە"

هەستبکە جوولیا هەستبکە تۆ پێویستە هەست بە شتێک بکەیت بەرامبەر ئەو دەی تۆ ماوەی شەش ساڵە چاوەڕێی ئەم ساتەیت

"من لێرەم تۆ پێویست ناکات چیتر پەیوەندیم پێوە بکەیت چونکە من لێرە دەبم لە پاڵ تۆ دەمێنمەوە وە بەدوات ڕادەکەم تەنانەت گەر لێشم ڕابکەیت"

هەستیپێبکە جوولیا

"جولیێت لێت دەپاڕێمەوە چیتر ژیانم بە تاریکی مەهێڵەوە گەر ئێستا من ڕێگەت بدەم بڕۆم هەردووکمان دەڕوخێنم"

لە کۆتاییدا دەستەکانم بەرز کردەوە و باوەشەکەم ئاڵوگۆڕ کرد هەستم بەو کرد هەرکە توندتر منی لەباوەش گرت ئەوە کۆتایی جەنگەکەم بوو لەگەڵ خۆم وە لەگەڵ ئەو ... ئەوە دووبارە بانگێشت کردنەوەی ئەو بوو لە ژیانم ئایا من خەریکی کردنی هەڵەیەکم؟!

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant