لەو شەوە تاریڪانەدا بە ئەستێرەڪان دەڵێم دەربارەی تۆ
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
ناتوانی مەزندەی بکەی چەند هەوڵمدا بۆ هێشتنەوەی ڕێگاکەم بە ڕوونی بەڵام هەمیشە ئاڵۆز بووە ، هەمیشە درز و کەلەبەری زۆری تیابووە وە لەکۆتایشدا وونبووم
ڕقم لەوەیە شتێک لەدەست بدەم لەپێناو بەدەستهێنانی شتێکی تر
گوڵەکانی نێو تەمەنم بەرەو وشکبوونەوە و سیسبوون دەچن لەبێ تۆیی
دەبووایە بهێڵم لام بمێنینەوە دەبوایە ڕێگەبدەم ڕێگاکەمان ببەیتە سەر هەورەکان دەبووایە ڕامنەکردبا
نەدەبوو ڕابکەم بەڵام ئیتر ماندووم و خەریکە لێرە دەوەستم نەخۆشییەک منی نەوەستاند بەڵام بوونی ئەو خۆشەویستییەی کە هەڵمگرتووە لەنێو خۆمدا خەریکە دووبارە پەڵکێشی هەڵدێرم دەکا
لەو زستانە ساردەدا پێویستم بە پەناگەیەکی گەرمە تا تیای پشووبدەم دوای هەموو ئەوانەی پێیدا تێپەڕیم
بڕیاردانێکی دروست لە توانای مندا نەبوو تا ئێستاش نازانم کە ئەو بڕیارەی لەنێوی دام ڕاستە یاخود پێچەوانەکەیەتی
ڕاستگۆبم دەمویست بەڕاستی دەمویست خۆم بەدەستبێنمەوە چونکە لەناکاو هەستم بەخراپی کرد بەرامبەر خۆم
بەڵام هەرگیزیش تۆم لەیاد نەکردووە بەتەواوی هۆی دوورکەتنەوەم لەپێناو بەرژەوەندی تۆ بووە هیواداربووم دانیپێدا بنێیت و تێبینی بکەی کە چەندم چەشت لەپێناو هەر بینینەوەیەکت
بێدەنگییەکە درێژەی خایاند دەکرێ ئەمجارەش دەستبەرداری کەلەڕەقییەکەمان بین ؟!
"ڕقم لەیادگارییەکانە پێویستم بە تۆی ڕاستەقینەیە"
لەبەر خۆمەوە ووتم کاتێ سەیری ئەو وێنانەم دەکرد کە خەریکبوو ببنە یادگارییەکی کۆن
هەر بەڕاست من لەو ماوەیەی کە هاتوومەتە ئێرە ئەوەندە سەرقاڵ بوومە کە بیرکردنەوەکان نەیانتوانییوە بەو ڕادەی ئێستام بەسەرم زاڵبن؟
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇