DEATH PATH ✿ THE BOOK

119 30 5
                                    

1998

ئـایـا دایـڪـم خـۆشـیـدەوێـم؟!

یۆنگ یارمەتیدام هەڵسمەوە لەسەر قەنەفەکە لەگەڵ گەورەبوونی یوونی بچووک لە ناوەوەی من جوڵەکردن ڕۆژ دوای ڕۆژ سەختر دەبێ هەستکردن بەو کە گەشە دەکات لە نێوەوەی من دەمخاتە ئەو پەڕی بە توانایی بۆ بەردەوامیدان بە هەموو ئەو شتانەی کە بە تەواوی نەکراویم هێشتۆتەوە و وازم لێ هێناون

یۆنگ ڕوخسارمی بە هەردوو دەستەکانی گرت کێشمی کرد بۆ خۆی بە هێمنی ماچێکی لەلایەکی سەرم جێهێشت بە خەندەوە چاوی بڕیە چاوەکانم، وە چاوەکانی بەڕاستی بۆم دوان و پێیان ڕاگەیاندم کە چەنێکیان خۆشدەوێم من هێندە باوەڕ بە قسەکان ناکەم بەڵام من دڵنیام لەوەی چاوەکان هیچ شتێک ساختە ناکەن

"من پێویستە بڕۆمە کار ئاگاداری خۆتبە گەر شتێکت پێویست بوو پەیوەندیم پێوە بکە .. باشە؟!!

"باشە"

•••

لەسەر پێخەفەکەی دایکم لە تەنیشت دایکمەوە پاڵکەوتبووم ئەو لێمی دەڕوانی کاتێک من خەریکی گێڕانی پەنجەکانم بووم بە نێو قژیدا، بێتاوان دیارە لەگەڵ کردنی کۆمەڵێک تاوان بەردەوامم بە پێووتنی خۆم بۆ هەژمار نەکردنی ئەو تاوانانە لەسەر ئەو وە ئەوە تەنها بەهۆی نەخۆشییەکانییەتی من پێویستە ئەو قبوڵ بکەم لەبەر ئەوەی ئەو دایکمە ڕێک وەک ئەوەی ئەو من قبوڵ دەکات چونکە کچی ئەوم بەڵام هێشتاش پێزانینی هەموو ئەوانە قورسە کە ئەو خێزانەکەی خۆی شێواند

گەر ڕاستگۆیانە لەگەڵ خۆمدا بدوێم من بەڕاستی دەترسم کاتێک لە دایکم دەروانم لەو دڕندەیە لەو لایەنە مەترسیدارەی ئەو دەترسم کە ئەو هەندێک جار دوور لە جڵەوی خۆی نیشانی دەدا لەو وە لە هەمووشتێك زیاتر لەوە دەترسم گەر ببم بە دایکێکی وەکوو ئەو لەگەڵ منداڵەکەم

"دەزانی؟ هیۆن هەستکردن بە قاچەکانم وەک زیندوو بوونەوە وایە"

بە دڵشادییەوە ووتی قاچەکانی دەجوڵاندەوە زەردەخەنەم کرد بە ڕووی ئەو ڕاستییەی کە ئەو ئەمجارە من دەناسێت وەکوو هیۆنی کچی نەک وەک موونی خوشکم

بەردەوامبوو لە جوڵاندنی قاچەکانی پەرۆشی ئەو زۆر بوو بۆ چاکبوونەوەی قاچەکانی بەلایەنی کەمەوە دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا داوای لێم دەکرد بۆ ئەوەی بیبەمە کڵێسا بۆ ئەوەی نزا بکات بۆ چاکبوونەوەی قاچەکانی نامەوێت بڕیاڕی لەسەر بدەم بەتایبەتی کە ئەو ئێستا نازانێ کە چ شتێک ڕوودەدات هۆکاری ڕوودانی چەندان ڕووداوە بەڵام ئەو هێشتا زۆر خۆپەرستە دەردەکەوێ لەبەر چاوانم

وەستا لە جوڵاندنی قاچەکانی لەسەر پشتی بە بێدەنگی مایەوە بۆ ساتێک وەک ئەوەی کە شتێک خەیاڵی لەناکاو داگیر کردبێ بۆ ماوەیەک وا مایەوە ماوەیەکی زۆر درێژ کە نەمدەزانی چەند تێپەڕیوە لەو کاتەوەی کە کۆتا جار جوڵایەوە فرمێسکێک لە چاوی چەپی هاتە خوارەوە بۆ لایەکی سەری

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now