𝟭|

11K 1.1K 374
                                    


"هــیچ بیرۆکەیەکت نیە چەندە سەخـتە زۆر لەخـــۆم بکـــەم بوەستـێ لەبیــرکردنەوە دەربارەی تۆ"

Anne's POV:

من و دایکم پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی زۆر باشمان هەیە لەگەل دراوسێکانمان بەلام بێجگە لە خێزانی پاڕک، ماڵەکەیان لەپشت مالەکەی ئێمەوەیە
بۆچی؟ ئەوان خێزانێکی دەولەمەندن،
خێزانێکی داخراو و ڕقاوین. خێزانەکەیان پێک دێت لە خاتوون و بەڕێز پاڕک لەگەل دوو کورەکەیان جیمین و جۆنگکووک.

ئەوان چەند سالێکە لێرە دەژین بەلام تۆزقالێکیش قسەمان لەگەڵیانا نەکردووە.

چۆن ئەوانە دەزانم دەربارەیان؟ هۆکارەکە ناو و نازناوەکەی پارک جیمینە. پارک جیمین ئەو وەکو شازادەیە، شازادەیەکی سەرنجڕاکێش.

ئەو دراوسێمانە بەڵام تەنانەت نەهاتە هەمان قوتابخانەش لەگەڵ منا. من خشتەیەکی کاتم داناوە بۆ بینینی ئەو و بەخراپی هۆگری ئەو بووم. لەگەڵ ئەوا خۆشەویستیەکی پاکمان هەیە. بۆیەکەمین جار کەبینیم خۆشمویست یەکەم جار کەبینیم ئەو لەحەوشەکەی خۆیان یاری تۆپی پێی دەکرد و ئەوکات تەنها هەشت سال بوو.

لەگەل ئەوەشدا، ئەو بۆ یەک جاریش تێبینی منی نەکردوە. ئێمە هەرگیز قسەمان نەکردووە تەنانەت سەرنجێکیشمان ئاڵوگۆڕ نەکردووە. بەڵێ شتێکی ناخۆشە. من تەنها ئەگەڕێمەوە ماڵەوە لە' کاری هاوینە'کەم و دەچمە ژوورەکەمەوە وە بەخێوکردنی سەگەکەم ئەوە ئەوەیە کەهەمیشە دەیکەم.

بەرەو پەنجەرەکە ڕۆیشتم تا سەیری خۆرئاوابوون بکەم ژوورەکەم لەنهۆمی سەرەوەیە بۆیە دیمەنێکی زۆر جوانی هەیە. بەمبۆنەیەوە من تەنها بۆ سەیرکردنی خۆرئاوابوون ناچمە لای پەنجەرەکەوە بەلکو بۆ سەیر کردنی جیمینیش دەچم مالەکەیان زۆر بەجوانی دیارە لەپەنجەرەکەوە هەروەها دەتوانم ژوورەکەی جیمینش ببینم .

هەر که‌ ڕۆیشتمه‌ لای پەنجەرەکەوە جۆنگکووکم بینی لەباخچەکە دانیشتبوو و لاپتۆپێکیش لەسەر قاچەکانی بوو، وە خەریکی نوسینی شتێک بوو.

سلاوی لێبکەم؟ بێگومان ئەو برای هاوسەری داهاتوومە!

- سڵاو

جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە و منی بینی، سوپرایز بوو و بەخێرای هەستایەوە .

"ئۆهـ! سلاو"

ٚٚٚٚٚٚ
- من ئانی'م دراوسێتـ ~

"دەزانم تۆ کێی ئێمە چەند سالێکە دراوسێین"

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now