𝟲|

6.1K 992 187
                                    


"پێویستم بەتۆیە وەک چۆن دڵ پێویستی بەلێدانە"

Anne's POV:

دوای هەفتەیەکـــ ...

نەمدەویسـت ئەمڕۆ بـێم بۆ سەر کـار، بەڵام من بەڕاستی پێـویستم بەپـارەیە و وە قـوتابخانەش ڕۆژی دووشەمم دەست پێـدەکاتەوە، بۆیە کـۆتا ڕۆژەکانی کارکردنم تەواوی کاتەکە دەبێ.

ئاهـێکم هەڵکێشا، لەکـۆتاییدا هاتمە دەرەوە لەو شوێنی کار کردنەکەم . بەڕاستی ئەمڕۆ ڕۆژێکـی خراپم هەبوو. زۆرێکـ لەداواکاریەکانم لێشـێوا و سەرۆکەکەم سێ جـار سەرزەنشتی کـردم.

هەفتەیکـ دەبێ لەو کاتەوەی کـۆتا جار جیمینم بینی، وە ئێستا وەکـو شێتـ بیری دەکـەم. چـۆن دەتوانێ بەمجۆرە خراپ بێت لەگەڵ هەستـەکانم؟ وە هەروەها بیری چـاودێری کردن و بەدواکەوتنی دەکەم، ئەمە شتێکی نامۆ بوو بەڵام خـووێکی خـۆشـ بوو. وە ئێستاش ئەوە نـەما.

دەستـم کرد بەڕۆیشتن بەرەو ماڵەوە. ئێستا بەنزیکەیی نیـوە شەوە و منیشـ زۆر هەستـ بەماندوو بـوون دەکەم.

ماڵەکەم زۆر دوور نیە بەڵام دەمەوێ تـا دەتوانم بەزوویی بگەمەوە ماڵەوە، بۆیە ڕێگایەکی کـورتم گـرتە بەر.

ڕێگایەکی کورتم گرتە بەر بەنـاو تـونێلێکدا. کەزۆر تاریکـ بوو بەڵام دەمتوانی ببینم هەنگـاو بۆ کوێ دەنێم.

لەنـاکاو قاچەکانم وەستان لە جـووڵە هەر کە سێ پیاوی باڵا بەرزم بینی چەند مەترێکـ لەبەردەمم. دووری نێـوانمان زۆر کەم بوو، ئەوانم نەبینی تا بەنزیکەیی گەیشتمە بەردەمیان.

"شتێکت دەوێ، کچی جوان؟"
پیاوی یەکەم گوتی

- نەخێر، نامەوێ ~

"تـۆ وون بـووی؟"
پیاوی دووەم گوتی

- مـ من بەڕێگـایەکی هەڵەدا هـاتووم.

زمانم گـیرا و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە یەکێکیان پێبکەنێ.

"ئەگەر دەتەوێ لێرەیا تێپەڕی ئەوا دەبێ هەندێکـ شتمان پێبدەی"
ئەوجارەیان پیاوی سێیەم گوتی

- نەخێر سوپاس، بەڕێگایەکی تردا دەڕۆم.

هەنگاوێکـ گەڕامەوە دواوە و هیچـ یەکێکیان نەجـوڵان. ئایە وازم لێدێنن بـڕۆم؟ تکایە وازم لێبێنن بـڕۆم.

هەنگاوێکی تریشـم نـا کاتێکـ زەنگی موبایلەکەم لێیدا و کۆتایی بە بێدەنگیەکە هێـنا

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now