𝟮𝟬|

6.1K 910 411
                                    


"هۆگری کەسێک مەبە کەهی تۆ نیە"

Anne's POV:

گەیشتینە ئەو خانووەی کە ئاهەنگی تیمە براوەکەی لێ دەکرێ، دەنگی میوزیکەکە زۆر بەرزە كە دەتوانرێ لەدەرەوەی خانووەکەش گوێ بیستی بیت

هەر کە هەنگاومان نا بۆ ژوورەوە، کۆمەڵێک خەڵکم بینی کە سەمایان دەکرد لەدەوروبەری خانووەکە لەکاتێکا ئەوانی تر خەریکی خواردنەوەن یان خەریکی چاوبازین.

ە 'DJ'یەکی گەورە هۆڵەکە دانرابوو، ئەو دەزانێ کە چی باشە.

"با باڕۆین سەما بکەین!"

نیکی گوتی و هەر پێنجمان بەرەو شوێنی سەماکردنەکە ڕۆیشتین، کە ناوەڕاستی هۆڵەکەیە، وە دەستمان کرد بە جـوڵان لەگەڵ ڕیتمی مۆسیقاکە.

بۆ ساتێک، وزم لەمێشکم هێنا بفڕێ و دوورکەوێتەوە لەهەر بیرکردنەوەیەک دەربارەی شازادەی سێقسی، سەما دەکەم و پێدەکەنم لەگەڵ جولە شێتانەیەکانی تێهیۆنگ.

لەناکاو هۆسیۆک قؤڵی گرتم و منی سوڕاندەوە بۆ لای خۆی.

بەدوای جوڵەکانی ئەو کەوتم و سەمام لەگەڵ ئەو دەکەم، قۆڵەکانم لەدەوری ملی ئاڵاند.

هەرچەندە، هەڵەیەکی گەورەم کرد هەر کە سەرم بەرزکردەوە و سەیری چاوەکانیم کرد. ئەو تینەی ناو چاوەکانی کە سەیری پێدەکردم منیان بێ هەناسەکرد. ئەوە یەکەم جارە بەجۆرە نزیکـ بم لێیەوە.

دەستەکانی لەولا و لەولای کەمرم جوڵاند بۆ خوارەوە تا دەستەکانی لەسەر ستم جێگیر کرد. زمانی بە لێوەکانیا هێنا.

هەرگیز تێبینم نەکردبوو کەدەتوانێ چەندێک جوان بێت.

دەستەکانی توندتر کرد لەبەرامبەر سمتم، وە خۆی لارکردەوە تاوەکو نێوچەوانی بەر نێوچەوانم کەوت، لووتی بە لووتما هێنا.

"ئانی ...."

هۆسۆک ناوی هێنام وەک ئاهێکی نەرم، چاوەکانی داخست.

شڵەژام بەهۆی ئەو جدی بوونە لەدەنگیا.

لەگەڵ دڵم لەناو گەرووم، وەڵامم دایەوە.

ـ بەڵێ؟

چاوەکانی کردەوە، ڕاستەوخۆ سەیری کردم.

"من دەمرم بۆ ماچ کردنی تـۆ"

دڵم پێشبڕکێ دەکات و ئەویش تێبینی کاردانەوەکەمی کرد.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now