𝟯𝟬|

6K 895 252
                                    


"چەقوو لەلاشەیەک بدەی چاک دەبێتەوە، بێجگە لەبریندار کردنی دڵ لەبەرئەوەی ئەو برینە تۆ کۆتا ئەمێنێتەوە"

Anne's POV:

هەستم کرد کەدەبێ بڕۆمە دەرەوە لێرە.

سام بەلامدا تێپەڕی و دەستیکرد بەسڵاو کردن لەهەمووان. سەیری جیمینم کرد ئەویش سڵاوی لەهەمووان دەکرد.

ئەی من؟

ڕقـم لەو هەستەی وون بوونە دەبێتەوە، کاتێکـ خەڵکی وا مامەڵە دەکەن وەکـ بڵێی من بوونم نەبێ یان من لەبەردەمیان نەوەستاوم.

بەتایبەتی ئەو گروپی منداڵە دەوڵەمەندانە کە ڕاهاتوون بەنزمی سەیری خەڵکی بکەن، سەیردەکەن ئەگەر ئەو جلەی تۆ پۆشیوتە بۆ ئەو وەرزەیە یان نا، یان ئەگەر تۆ بەشی پێویست جوانیت بۆ قسەکردن لەگەڵت.

وەکـ بڵێی ساڵێکە لەکاتێکا تەنها چەند خولەکێکە کە من لێرەیا وەستاوم وەکـ گەمژەیەکـ، دەجەنگم تا ڕانەکەم لەو هەموو چاوتێبڕینه.

پێموابوو ئەوە دەبێ جیمین بێ، بەڵام ئەوە سام بوو کە هاوسۆزی کردم.

"وەرە، ئانی، با بتناسێنم بەهاوڕێکانمان"

زەردەخەنەیەکی ساختەم کرد لەکاتێکا منی بەهەمووان ناساند.

ئۆهـ، کەواتە ناوی ناتالیە؟ ئەو کچەی کە بەبێ شەرمیەوە باوەشی بەجیمینا کرد.

سەیری جیمینم دەکرد کە دانیشت و ناتالیش وەکـ خوێنمژێک پێیەوە لکابوو و ڕێکـ لەتەنیشت جیمین دانیشت، کەواتە من دەبێ لای سام دابنیشم ، کە خەریکی قسەکردنە لەگەڵ یەکێک لەکوڕەکان کە لەتەنیشتی دانیشتووە.

وەک گەمژەیەک بەردەوام بوو لەسەیرکرنی جیمین کاتێکـ قسەی لەگەڵ ناتالی دەکرد.

سکـم گرژ بوو.

بۆچی منت هێنا بۆ ئێرە؟ بۆ جێهێشتنم بەتەنها و خۆشی بینین لەگەڵ کچی ترا.

ئەوە بەئازارە ....

پێشبینی زۆرم هەبوو بۆ ئەو ژوانە، یەکەم ژوانم لەگەڵ ئەو. خەیاڵی سیناریۆی زۆر جیاوازم دەکرد لەمێشکما، بەڵام هەرگیز خەیاڵی ئەوەم نەکردووە.

هەست بەهەمان دووری دەکەم لەنێوانمان کە لەسەرەتادا هەستم پێ دەکرد.

هەمووان لەدەوروبەری منا خەریکی قسەکردنن، پێدەکەنن، چیڕۆکەکانین ئاڵوگۆڕ دەکەن و کەچی من لێرەم بەتەنها. وەکـ بڵێی هەر لێرەش نەبم.

خوولیا || 🔚Où les histoires vivent. Découvrez maintenant