𝟭𝟲|

6.7K 955 307
                                    


"تـۆ هەمیشە بەشێکیت لەمن"

Anne's POV:

دوای خولێکی تریش یاریکردن، هەموومان هەستمان بەگێژبوون کرد، بۆیە پازماندا بۆ ناو ئاوەکەوە بۆ هێمن کردنەوەی مێشکمان.

من لەلایە ناقوڵەکەی مەلوانگەکە بووم، کاتێک سام لە دواوە بەنەرمی دەستێکی لەشانم دا.

"ئانی، حەزت بەو یاریەیە؟"

سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند، زەردەخەنەیەکی بچووکم بۆی کرد.

"دەربارەی ئەوە، دەمەوێ پرسیاری شتێک لێبکەم"

ـ بێگومان

"کاتێک پرسیاری کرد دەربارەی ماچ کردنی کەسێک کەئامادەیە لێرەیا، دەزانم ئەوە ئاشکرایە، بەڵام تۆ ماچی جیمینت کردووە؟!"

کەمێک شێوام بەهۆی پرسیارەکەیەوە.

زەردەخەنەیەکی خەمباری بۆ کردم.

"ئەو بێدەنگیە هەمووی دەلێ، تۆ ... شتێکت هەیە لەگەڵ ئەو؟"

ـ سامـــ ...

"نەخێر، نەخێر، داوای لێبوردن دەکەم، وەڵامی ئەوە مەدەوە، من زۆر خۆهەڵقورتێنەر بووم"

زمانێکم بەلێوە لەناکاو وشکـ بووەکانما هێنا، هەستم بە گەمژەیی کرد.

ـ تۆ و ئەو ....

سەری بەنەخێر جوڵاند.

"من لەو جۆرە کچانەم کە دەکەونە داوای خۆشەویستی نزیکترین هاوڕێکەیانەوە، بەڵام هیچ شتێکمان لەنێوانا نیە."

ئاهێکی درێژی دایەوە.

"جیمین ... سەختە، دەزانی بە زۆر شتدا تێپەڕیوە. بەجۆرێک پێموابوو کە من ئەو کچە دەبم کە دەتوانێ ئەو بگـۆڕێ، دوای هەموو شتێک، من تەنها کەسم کەشتەکانی لا باسـ دەکات. بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەو باوەڕی بە منە، ئەوە مانای ئەوە نیە کە لەخۆشەویستیدایە لەگەڵ من. زۆر درەنگ لەوە تێگەیشتم"

دڵم بۆ ئەو شکا، ئاشکرایە کەئەو کەسێکی خراپ نیە، تەنها کچێکە کە کەوتە خۆشەویستی کوڕێکەوە کە هەمان هەستی نیە بۆی، ڕێک وەک من.

ـ پێموایە شتێکی لێکچومان هەیە، دڵێکی شکـاو.

سەری بەمانای نەخێر جوڵاند.

"ئەو تۆی بەدڵە، ئانی، زۆریش، وە لەوانەیە ئەو نەزانێ چۆن هەستەکانی دەربڕێ لەبەرئەوەی ئەوەی هەرگیز بەسەرنەهاتووە هەرگیز"

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now