𝗘𝗽𝗶𝗹𝗼𝗴𝘂𝗲

8.3K 850 1K
                                    


"هەموو کەسێک خوولیایەکی هەیە،
ئەوەی منیش واڕوویدا کەتۆ بیت"

Anne's POV:

~ دوای 5 ساڵ ~

ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر تایبەتە.

چەندەها شتم ئامادەکردووە بۆ ئەوەی شتێک ناوازە بێت.

هەندێک مریشکم لەناو فڕنەکە داناوە و سەیری کاتژمێرەکەم دەکەم، کاژێر 4:30pm پێشان دەدات.

جیمین لەکار دەگەڕێتەوە بەمزوانە.

سوپاسگوزارانە، سەرۆکەکەم تێگەیشت کەئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرینگە بۆ من و بۆیە ڕێگەی پێدام لەم ڕۆژە گرنگەدا لەماڵەوە بم.

لەگەڵ ئەوەشدا، جیمین چاوپێکەوتێکی گرینگی هەبوو لەگەڵ یەکێک لەنەخۆشەکان، وە  نەیدەتوانی لەدەستی بدات. هەرچەندە سەرۆکەکەی ڕێگەی پێداوە هەر بەزوویی کەئەو چاوپێکەوتنەی تەواو کرد بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.

دوای تەواوکردنی چوار ساڵ خوێندنی پزیشکەوانی لەباشترین زانکۆی سیۆل، جیمین گەڕایەوە بۆ بوسان.

هێشتا ئەو ڕۆژەم لەیادە، ئەو ڕۆژەی کەگەڕاییەوە و هەرگیز ئێرە جێناهێڵێتەوە دووبارە. ئەو ڕۆژەی کەئێمە هەردەوکمان چاوەڕێمان دەکرد بۆ ماوەیەکی زۆر.

دوای چوار ساڵ، لەکۆتاییدا توانیمان فیزیایانە پێکەوە بین دووبارە.

جیمین بەخێرایی کارێکی دۆزییەوە لەنەخۆشخانەیا و تەنها لەیەک ساڵدا، بوو بەیەکێک لەناوازەترین پزیشکەکانی ئێرە. ئارەزووەکەی بەڕاستی وێنەی دەدایەو لەکارەکەی، وە لەچەند ساڵێکی کەمدا، دڵنیام دەبێ تێبینی دەکرێ لەتەواوی وڵاتەکەیا.

هەروەها منیش خوێندنی دەرووناسیم زۆر بەسەرکەوتوویی تەواو کرد و کارێی لێوەشاوەم دۆزییەوە.

لەکۆتاییدا دوای تەواوکردنی پارچەکردنی هەنێک سەوزەکان و جێژێشتنی هەندێک خواردن لەناو مەقلی سۆسەکەیا. ئێمە هەنێک میوانمان دێت ئەمشەو بۆ نانی ئێوارە بۆ ئاهەنگێرانی ئەو ڕۆژە تایبەتە.

ئەو ڕۆژە تایبەتە .....

ئەوە ساڵێک دەبێت. ساڵێک ژیان لەناو ئەو ماڵە نوێیەدا لەگەڵ جیمین، ساڵێک لەخۆشویستنی یەکتری بەبێ مەرجی، ساڵێک لەوکاتەوەی ئێمە گوتمان 'بــەڵێ' و سوێندمان خوارد کەیەکترمان خۆشبوێ بـــۆ هــەمـیـشـە.

ساڵێک لەوکاتەوەی کەبووم بەهاوسەری.

سەیری ئەو ئەڵقە جوانەی پەنجەی چەپم کرد، لەپەنجەی ئەڵقە. چەند هەست و سۆز دروست بوو لەناخم دا هەر کەڕۆژی هاوسەرگیریەکەمانم بیرکەوتەوە.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now