𝟳|

6.4K 992 185
                                    


"پرسیاریان لێکردم دەربارەی دەرمانێکی ئاڵوودەکەر، منیش زەردەخەنەکەی تۆم پێگوتن"

Anne's POV:

بەئاگا هاتمەوە هەر کە هەستم بەتیشکی خۆرەکە کرد کە بەر ڕووخسارم دەکەوت.

ئەوە کەمێکی خایاند تا هەموو ئەو شتانەم بیرکەوتەوە کە دوێنێ ڕوویاندا.

جیمین ...

بەخێرایی هەستامەوە، سەیری لایەکەی تری سیسەمەکەم کرد.

بــەتـــاڵە.

ئایە ئـەو ڕۆیشت؟

چاوڕێی چیم دەکرد؟ ئەوەی کە بەئاگا دێت لەکاتێکا خۆی لکاندووە بە منەوە؟!

بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشتم تا گەرماوێک بکەم، بەڵام کاتێکـ سەیری خۆم کرد لەئاوێنەکە چاوەکانم فراوان بوون لەشۆکا و قیژاندم.

زۆر ترسناکـ دەردەکەوم. لای چەپی ڕووخسارم تەواو هەڵئاوساوە و برینێکی گەورەم هەیە. هیچـ بیرۆکەیەکم نەبوو کە ئەو پیاوە ئاوا بەهێزەوە لێی داوم.

دەستم کرد بە لەرزین هەر کە ئەوەم بیرکەوتەوە کە ڕوویدا.

لەکۆتاییدا گەرماوێکم کرد، ڕۆیشتمە دەرەوەی گەرماوەکە بەجلی ژێرەوەم لەکاتێکا قژم ووشکـ دەکردەوە بەخاولیەکە.

" شۆڕطی پۆکیمۆن؟"

هاوارم کرد هەر کە جیمینم بینی لەسەر سیسەمەکە دانیشتووە، وە سینیەک خواردن و دوو قاوە لەسەر مێزەکە دانراوە.

بەخێرایی خۆم داپـۆشت بەخاولیەکەی دەستمەوە.

- وابیرم کردەوە کەڕۆیشتووی؟؟

زەردەخەنەیەکی کرد، ئەو زەردەخەنەیەی کە دڵە خێراکەم دەتوێنێتەوە.

"پێم گوتی کە جێت ناهێڵم، ئەی وانیە؟ من تەنها ڕۆیشتم تا نانی بەیانی بهێنم. ئێستا حاڵت چۆنە؟"

- بـاشترم، سوپاستەکەم.

"جلەکانت بپۆشە و وەرە خوارەوە نان بخۆ، وە ئەگەر دەتەوێ بەمجۆرە بێ جل نان بخۆی، ئەوا من کێشەم نیە"

زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد و منیش بەگالتەوە پێکەنیم.

- ههههه، زۆر کۆمیدیە ...

جلەکانم پۆشی و ڕۆیشتمە نهۆمی خوارەوە ئەو شوێنەی کە جیمین چاوەڕێی لێی دەکردم

خوولیا || 🔚Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang