𝟭𝟭|

6.1K 957 256
                                    


"تەکنیکانە من سینگڵم بەڵام دڵم هی کەسێکە کەناتوانم بەهی خۆم بانگی بکەم"

Anne's POV:

" نوتێلا؟"

- نەخێر.

"فڕاوڵە لەگەڵ کرێم؟"

- نەخێر

"ئایس کرێم؟"

- نەخێر.

"دەزانم، ئەو سێیە پێکەوە، نوتێلا، فڕاوڵە لەگەڵ کرێم وە لەگەڵ ئایس کرێم!"

ئاهێکم هەڵکێشا لەکاتێکا سەرم بەنەخێر جوڵاند.

جەیهۆپ سەیری کردم و گوتی

"کۆڵدەدەم"

تەواوی هەفتەکە ئەو هەوڵدەدا دڵخۆشم بکات، بەڵام من هێشتا ئەو ئازایەتیەم نیە کە پێی بڵێم چی ڕوویداوە، تەنانەت ناتوانم بەنیکیش بڵێم.

"دەی ئانی، هەرچیەک ڕوویدابێ ڕێگە مەدە تۆ بخاتە خوارەوە، بجەنگێ بۆ دووبارە هەستانەوە"

دەستی بەڕوومەتما هێنا و یەکێک لەگەرمترین زەدەخەنەکانی خۆی بۆ کردم.

- نامەوێ ...

"ئەو ئایس کرێمە، تاقیبکەوە، باشە؟"

چاوە جوانەکانی لێم پاڕانەوە و منیش ناتوانم بڵێم نەخێر.

ئەو ڕاست دەکات، هەر شتێک ڕوویدابێ لەڕابردووا ڕوویداوە و ناتوانم هیچـ شتێک بکەم بۆ گەڕانەوەی کات.

هەستایەوە و دەستێکی بۆ درێژکردم.

"بابڕۆین."

زەردەخەنەیەکم کرد و دەستیم گرت.

- با بڕۆین.

.
.

ڕۆیشتین بۆ کڕینی ئایس کرێم و دانیشتن لەسەر یەکێک لەکورسیەکانی نزیک پاڕك.

خەریکـ بووم ئایسکرێمەکە بحەممە دەممەوە کاتێک ئەو لەناکاو پاڵی بە ئانیشکمـ وەنا و وایکرد ئایسـ کرێمەکە بەر لووطم بکەوێ.

- یااا! تـۆ چی دەکەی؟

ـ پێتوایە ئەوە کۆمیدییە؟هاهـ؟ هەندێکم لەئایسـ کرێمە بەنرخەمەم بەفیڕۆدا

بەگاڵتەوە وام گوت و هەردووکمان پێکەنین

سەیری منی کرد

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now