𝟰𝟯|

4.9K 735 181
                                    


"ڕۆژێک، کەسێک بەجۆرێک سەیرت دەکات وەک ئەوەی کەتۆ باشترین شتی ئەم جیهانە بیت"

Anne's POV:

"وە لەو کاتەوە، یەکتری دەبینین زیاتر لەکاتی ئاسایی، وە پێموایە دەستم کرد بەگەشەکردنی هەستەکانم بۆ ئەو ..."

زەردەخەنەیەکی فراوانم کرد و دەستیم گرت.

ـ ئۆهـ خوایە، ئەوە بەڕاستی ڕوویداوە؟ ئێوە زۆر کیوتن!

بەڕووکەشێکی شۆکەوە سەیری کردم.

"چی؟ وابیرمدەکردەوە کەتۆ حەزت بەئەوە نابێ، لەبەرئەوەش بوو دوودڵ بووم لەپێگوتنی ئەمە بەتۆ ..."

ـ بۆچی حەزم بەئەوە نابێت؟ لەبەرئەوەی ئێوە نزیکترین هاوڕێمن؟

"بەڵێهـ .. دەترسام ئەوە کاریگەری لەسەر هاوڕێیەتیەکەمان هەبێ بەجۆرێک"

سەیری خوارەوەی کرد.

"وە ئەوەی کەلەنێوان ئێوە ڕوویدا ... وابیرم دەکردەوە کەئەوە کەمێک نائاسودەکەر دەبێت ئەگەر ئەوم بەدڵ بێت"

ـ ئەمە چ شتێکە تۆ دەیڵێی؟!

چەناگەیم گرت، سەیری چاوەکانیم کرد.

ـ ئێوە هەردووکتان کەسانی زۆر گرینگن لەژیانم، هەموو ئەوەی من دەمەوێ دڵخۆشی ئێوە، وە ئەگەر هەردووکتان دەتوانن یەکتری دڵخۆش بکەن، ئەوا من ناتوانم داوای زیاتر بکەم.

ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕان.

"سوپاس، ئانی، ئەوە مانای زۆر دەدات بۆ من"

شانەکای بەرزکردەوە.

"هەرچەندە، ئەوە تەنها منم کەئەوم بەدڵە"

ـ کچێ، بینیم کەچۆن سەیری تۆی دەکرد ئەمڕۆ، بەدڵنیاییەوە ئەویش هەست بەشتێک دەکات بۆ تۆ.

"نازانم، ئانی. کۆتا جار کەپرسیارم لێی کرد دەربارەی تۆ، ئەو گوتی کەهێستا هەست بەشتێک دەکات بۆ تۆ"

ـ کاتی پێبدە. دەزانم ئەوە بوو بەچەند مانگێک، بەڵام کاتی دەوێ بۆ ئەوەی بەتەواوی لەو هەستانە ڕزگارت بێت کەبۆ کەسێکت هەیە.

چاوەکانم جوڵان بۆ دواوەی ئەو و هۆبیان دۆزیەوە، وە زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانم.

ـ هەرچەندە ... ڕەنگە ئەو باشتر ببووبێ لەوێ کەتۆ بیری لێدەکەیتەوە.

"مەبەستت چیە؟"

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now