𝟰𝟱|

5.7K 724 189
                                    


"کەمێک توندی لەخۆشەویستیدا هەرگیز بەئازار نابێت"

Anne's POV:

"وۆۆۆ!"

هەرچوارمان بەدەنگی بەرزەوە گۆرانیمان دەگوت  لەناوەڕاستی شوێنی سەماکردنەکە. کوپەکانمان لەیەک نزیکردەوە پێکەوە پێش ئەوەی خواردنەوەکانمان بخوێن.

نیکی باوەڕ پێنەکراو دەردەکەوێ. عەزییەکی ڕەشی پۆشیوە لەگەڵ پێڵاوێکی پاژنە بەرزی ڕەشی درەوشاوەی جوان، پێکەوە لەگەڵ مەیکەپێکی سەرنجڕاکێش. هۆسیۆک ناتوانێ چاوەکانی لادا لەسەری.

منیش عەزیەکی سوری تاریک کەبەناوازەیی گونجاوە لەگەڵ کەمرم و سمتم، وە مەیکەپێکی زۆر جوان کەتەواوکاریەتی، کەپێموایە زۆر بەباشی لێم دێت لەبەرئەوەی سەرنجێکی زۆر و بزەیەکی بەفیزی زۆرم لەلایان کوڕانەوە بۆ دێت لەوکاتەوەی
هاتوم بۆ ئێرە.

لێواری عەزیەکانمان گرت و بۆ جوڵەکردن و سەماکردن بەئازادییەوە. ئێمە سەمامان دەکرد وەک ئەوەی کەهیچ کەسێک سەیرمان ناکات و دەجوڵاین لەگەڵ ڕیتمی میوزیکەکە.

دەمزانی هۆسیۆک بەباشی سەما دەکات، بەڵام هەرگیز ئەوم نەبینیوە وەک ئەمشەو سەما بکات. ئەو بەتەواوی مەکینەیەکی سەماکردنە. تەنانەت خەڵکانی دەوروبەری ئێمەش وەستابوون لەسەماکردن و سەیر ئەویان دەکرد.

نیکیش ناتوانێ چاوەکانی لادا لەسەر ئەو. مۆبایلەکەی بەرزکردەوە و دەستی کرد بەگرتنی ڤیدیۆی ئێمە کەسەمامان دەکرد و بەرزدەبووینەوە و دادەبەزینەوە بۆ سناپچات و ستۆری ئینستگرام.

پێکەنیم کەمۆبایلەکەی نزم کردەوە تا بڵاویان بکاتەوە، بەڵام ڕووکەشی گۆڕا کاتێک شتێکی بینی، برۆکانی لەیەکەوە نزیک کردەوە. چاوەکانی چاوەکانیان دۆزیمەوە و بەخێرایی مۆبایلەکەی دا بەدەستمەوە و پەنجەی نا بەستۆری ئینستگرامی کەسێکەوە.

یەکەم شت کەبینیم ڕووخساری جیمین بوو لەگەڵ زەردەخەنە لەخۆباییەکەی عادەتیەکەی کەخۆشمدەوێ. سەرنجڕاکێش دەردەکەوێ لەناو ئەو جلە ڕەشەی کەپۆشیویەتی، وە بۆینباغێکی ڕەش کەتەواوکاریەتی، هەرچەندە کەمێک قورسە بینینی ئەوە بەهۆی ئەو هەوو تاریکیەی کەدەوری داوە.

لەبارێکی تردا، چێژم لەوێنەکە دەبینی، بەڵام لەو حاڵەتەدا، هەستم کرد جەوە خۆشەکەمە بەخێرایی پوکایەوە.

لەبەرئەوەی ئەو بەتەنها نیە.

ناتالی لەتەنیشتیەوە بوو، وە ئەوان زۆر نزیک بوون بۆ حەزی من، ڕوومەتەکانیان بەنزیکەیی بەریەک کەوتون کاتێک سێڵفیەکەیان گرتووە. هاشتاگەکەش تەنانەت منی زیاتر توڕە کرد.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now