𝟯𝟳|

6.4K 835 370
                                    


"تۆ هەمیشە لەخەیاڵی من دای گرینگ نیە لەهەر کوێیەکی ئەم دوونیایە بیت"

Jimin's POV:

ئەمرۆ یەکەم رۆژە لەرۆژە کەمانەی کە ئێمە پێکەوە خواردن دەخۆین.

جۆری مێزی نان خواردنەکەمان زۆر گەورەبوو بۆ سێ کەس کە لەماڵەکەدا دەژین.

باوکم لەبەردەم من دانیشتووە، لەکاتێکا جۆنگکووک لەتەنیشتنم دانیشتووە، بەهێواشیەوە خواردنەکەم دەخوارد هەر کە ئەونیش چێژیان لەخواردنەکەیان دەبینی.

"جیمین"

باوکم لەناکا ناوی هێنام، وە کاتێک کەسەیرکردنەکەم بەرز کردەوە لەسەر قەپاکەوە سەیری ئەوم کرد.

"بەڕێوبەری خوێندنگاکەت پەیوەندی پێوە کردم و گوتی کەهێشتا داوای زانکۆی یاسا یان بازرگانیت نەکردووە، کۆتایی ئەم ساڵ نزیک بۆتەوە"

چەتاڵەکەم دانا خوارەوە بۆ سەرم قاپەکەم.

ـ هێشتا کات ماوە بۆ داواکردن.

"واباشترە زووتر بێت وەک لە درەنگتر،تۆ هیچ بیرۆکەیەکت هەیە لەمێشکتدا"

شەویلگەم توند داخست.

"ئەمە ئاسانتر دەبێ بۆ تۆ کە قبووڵ بکرێی لەزانکۆی سیۆلی نێودەوڵەتی، من لەوێ تەخەروجم کرد, تۆ وەک میراتگری من دەبی لەوێ"

ئۆهـ، زانکۆی سیۆلی نێودەوڵەتی، شکۆدارترین، تایبەت بەکۆمەڵێک و لەتەواوی وڵاتەکەیا ناسراوە.

هەڵبژاردنی بارودۆخەکەی زۆر توندوتیژترە لەزانکۆکانی تر، نەک تەنها پێویستت بە ئەنجامێکی نایابە بەڵکو پێوستیت بەپارەیەکی زۆر هەیە، وە لەوێ 'میراتگری' بەناوبانگی لێیە، ئەگەر دایک و باوکت یان هەر خزمێکی نزیکت لەوێ دەرچووبێ، ئەوا تۆ بەئاسانی لەوێ وەردەگیرێی.

بەهەڵە لێم تێمەگەن، من بەڕاستی حەزم بەوەرگیرانە لەوێ، بەڵام نەک بۆ ئەو پیشەیەی کەباوکم لەخەیاڵی دایە.

"بڕیارت داوە لە چ بەشێکا دەرچیت؟ یاسا یان بازرگانی؟ یارمەتیەکی زۆرم دەدەیت ئەگەر لەبەشی بازرگانی بخوێنی، بیرم لەکردنەوەی ئۆفیسێکی نوێ کردۆتەوە لە باشوور، ئەوە زۆر باش دەبێت ئەگەر بتوانی بەڕێوەی ببەیت کاتێک کەدەرچووی"

جۆنگکووک سەیری کردم بەهاوخەمیەوە.

ئەوە زۆر ئاشکرایە کە من چەند نائاسوودەم کاتێک دەربارەی ئەو بابەتە قسە دەکەم؟

خوولیا || 🔚Donde viven las historias. Descúbrelo ahora