𝟰𝟬|

6.9K 830 243
                                    


"دەمەوێت بۆ هەمیشە لەنزیکمەوە بیت، گەر باجی ئەمە هەرچیەک بێت"

Anne's POV:

هەرگیز خەیاڵم نەکردبوو کەدەتوانم چەندەها شت ببینم تەنها بەسەیرکردنی چاوی کەسێک.

جیمین هیچ شتێکی نەدەگووت، تەنها سەیری منی دەکرد، چاوە تاریەکەکانی قاوەیەکی درەوشاوەتر دەردەکەوتن هەر کەتیشکی خۆرەکە پەرچی دەدایەوە لەسەریان.

نازانم بۆ ماوەی چەند بەجۆرە ماینەوە. پاڵکەوتن لەسەر لا، تەنها سەیرکردنی یەکتر.

دەستێکی لەسەر لایەکی ڕووخسارما حەسابوویەوە، پەنجە گەورەکەی بەڕوومەتما دادەهێنا.

حەزدەکەم کات بوەستێنم، بەمجۆرە بمێنیەوە بۆ هەمیشە.

تێبینی دەکەم کەخۆشیەکان هەمیشەیی نین، تەنها چەند ساتێکی ناوازەن.

وە ئێستا، ئەوە زۆر ناوازەبوو.

جیمین چاوەکانی داخست و لێوەکانی پەستێوا بەنێوچەوانمەوە، ماچێکی نەرمی بەجێهێشت. کاتێک گەڕاییەوە دواوە، هەستەکان زۆر بەڕوونی دیارن لەڕووکەشیا :- خۆشەویستی، حەز، ئارەزوو.

دەستپێکردنەکەمانم لەیادە، ئەو کاتەی کەنەمدەتوانی بەباشی لێکی بدەمەوە. بەڵام ئێستا زۆر ئاسانە خوێندنەوە.

مێشکم فڕی بۆ دواوە بۆ ئەوەی کەچەند ساتێک لەمەوبەر ڕوویدا، هەموو دەست لێدانێکی گەرم، هەموو ماچێکی ڕەق، هەموو جوڵەیەکی بێ چارەیی لەشمان کەپێکەوە دەجوڵاند بەهۆی حەز و خواستن کەهەرگیز پێشتر ئەزموونم نەکردبوو.

نەرم و نیان بوو لەگەڵم، دەیزانی کەئەوە یەکەم جارمە، بەڵام هەر بەزووی، هەموو کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و کردەوەکانی بەخێرایی بەرزبوونەوە، ڕەقتر و دڕتر بوو لەگەڵم، لەبەرئەوەی نەیدەتوانێ چیتر بەرگە بگرێ.

ئێمە هەردووکمانن زۆر بەرگەمان گرت تا دووبارە بەرگە بگرین.

وە پاشان کاتێ ڕاستیەکان لەناکاو بەرمکەوتن وەک بارهەڵگرێک، وە سەیری ئەوم کرد بەچاوی فراوانەوە.

ئێمە سێ**مان کرد. ئەوە بەڕاستی ڕوویدا.

سەیری کردمەوە، وە هەمیشە وادەرکەوێ کەدەزانێ بیر لەچی دەکەمەوە. گۆشەیەکی لێوی بەرزبوویەوە و بزەیەکی نەگریسانەی کرد.

دەستی خزاندە خوارەوەی پشتم تاوەکو گەیشت بەسمتەکانم، وە لەجوڵەیەکی نەرمدا، ڕایکێشام و پەستێوای بەخۆیەوە.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now