𝟭𝟳|

6.6K 951 330
                                    


"بەئازارە، بەڵام ئاساییە من ڕاهاتووم"

Jimin's POV:

یەکەم شت کە تێبینیم کرد کاتێک بەئاگا هاتم شتێکی گەرم بوو لەتەنیشتمە. ئەو پەیوەندی پێستەی بەرامەمبەر قۆڵم سەرسوڕماوی کردم، بۆیە ڕووم وەرگێڕا و ئەوم بینی.

چاوەکانی داخرا بوون، برژانگە درێژەکانی لەسەر ئێسکی ڕوومەتەکانیا بوو، لێوەکانی کەمێک لەیەک جیاببونەوە لەکاتێکا بەهێواشی هەناسەی بەلووتی هەناسەی دەدا. زۆر نەرم دەردەکەوێ، زۆر fragile.

هەستم بەگرێیەک کرد لە قوڕگما و وایکرد هەناسەدانم ئەستەم بێت.

بەخێرایی هەستامەوە لەسەر سیسەمەکەم، لەو دوورکەوتمەوە، بەنزیکەیی توشی هەناسەتەنگی بووم

بۆچی ئەوە هەمیشە ڕوودەدات؟؟

پێویستە بڕۆمە دەرەوە لێرە

پێویستە لەئەو دووربکەومەوە

بیرم لەچ دۆزەخێک دەکردەوە؟؟

هەنگاوم نا بۆ دەرەوەی ژوورەکەم، بەووریایەوە تا ئەو بەئاگا نەهێنم، وە ڕۆیشتم بۆ نهۆمی خوارەوە. نامەوێ بەرەنگاری ئەو ببمەوە، ناتوانم بەرەنگاری پێشبینیەکانی ئەو ببمەوە و دووبارە دڵی بشکێنم. ناتوانم کەببینیم دەگری و دووردەکەوێتەوە لەمن، دووبارە نـا

پاشان گەڕامەوە بۆ ژوورەکەم

بەڵام هەروەها ناتوانم ئەوەش بکەم. منــ ئەوە نیمــ کە ئەو خۆزگەی بۆ دەخوازێ، من ئەوە نیمــ کە ئەو پێویستیەتیـــ. ناتوانم یاری هەبوونی پەیوەندی بکەم لەگەڵ کەسێک لاکتێکا باوەڕم بەو نەفرەتیە نیە لەبەرئەوەی زووتر بێت یان درەنگتر من زیاتر ئازاری ئەو دەدەم، وە ئەویشـ شایەنی ئەوە نیە.

ئەگەر من دەزانم کە ناتوانم ئەوەی پێبدەم کە ئەو دەیەوێ، بۆچی بەردەوام بم لەهێنانی ئەو بۆ لای خۆم؟؟ بۆچی وازی لێناهێنم بڕوا؟؟

لەبەرئەوەی من خوێڕیەکی خۆویستم، ئەمە هۆکارەکەیە، لەبەرئەوەوی تەنها خەیاڵ کردنی ئەو لەگەل کەسێکی تر واملێدەکات خوێنم بکوڵێ. ناتوانم لەگەڵ ئـەو بم بەڵام هەروەها ڕێگا نادەم لەگەڵ کەسێکی تر بێت.

سوێچی ئۆتۆمبێلەکەم هەڵگرت و بەمەبەستی ڕۆیشتنە دەرەوە لێرە.

خەریک بووم دەرگاکەم دەکردەوە کاتێک خاتوونە کارگوزارەکە بانگی کرد.

"گەورەم"

ڕووم وەرگێڕا بەرە لای ئەو.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now