𝟰|

6.1K 1K 196
                                    


"بەدوای تۆدا نەدەگەڕام بەڵام کاتێک تۆم بینی تۆی بووبیت بەبەشێک لەهەموو شتێک کەمن بەدوایدا دەگەڕێم"

Anne's POV:

"ئەو شەوە ئێستا دەستپێدەکا، جادووکەر. وە تـۆ شتێکـ قەرزاری منی"

خەریکـە توشی نــۆرەی دڵ دەبم.

دەتوانم هەست بەدڵە هەژارەکەم بکەم کە بەبێچارەییەوە لێدەدا لەناو سینگما، وە من دڵنیام ئەویش دەتوانێ هەستی پێبکات.

ئەو هێشتا بەمنەوە نووساوە، ئەو گەرمیەی لاشەی پشتم گەرمـ دەکاتەوە.

"دڵـت خەریکە بێتە دەرەوە"

بەچرپەیەکەوە لای گوێمەوە وایگوت.
ئەوەی لەقوڕگما بوو بەقوورسی قوتمدایەوە و گوتم

- ئـ ئەوە تەنها خەیاڵکردنی تۆیە.

دەستی بەرزکردەوە بۆ سەر سینگم، وە بەڕوونی هەستی بەلـێدانە بێ چـارەیەکەی دڵــم کرد.

"ئەی ئەوە چیە؟"

ڕووخسارم دەســوتێ.

- هێی! پێتوایە دەسـت لەچی دەدەی؟!

بەخـێرایی پاڵم بەدەستیەوە وەنا و دوورم خستەوە لەسینگم.

پێکەنینێکی گاڵتەپێکەری نزم لێوەکانی جێهێشت و پاشان دەستی گەڕاندەوە بۆ کەمەرم.

"تۆ چێژ لەوە دەبینی؟"

- چێژبینین لەچی؟

"لەجێهێشتنی من لەیانەکە لەکاتێکا کە زیاترم دەوێ"

ووشەکانی بێ هـەناسەدانیان کـردم.
مەکەوە نـاو ئەو یـاریەوە، ئـانی.

بە دەستەکانی منـی تـوندتر گرتـوو و منی زیاتر پەستێوا بەخـۆیەوە.

- دەزانم تۆ تەنها دەتەوێ تۆڵم لێبکەیتەوە لەبەرئەوەی کە کردم لەیانەکە.

بەچرپەیەکەوە گـوتم، بەهیوابووم ئەوە وای لێبکا بـوەستێ.

"تــۆڵە؟"

زەردەخەنەی دەکرد بەرامبەر بە ملم

"ئەوە ئەوە نیە کە من دەمەوێ"

زمانێکم بە لێوە لەناکاو ووشـک بووەکانما هـێنا.

- ئـەی چیت دەوێ؟

خوولیا || 🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora