𝟮|

8K 1K 375
                                    


"مرۆڤ بەئاسانی کۆڵ نادات، لەو کەسەی کەخۆشی دەوێت"

Anne's POV:

دووەم جارە جیمین بەدەنگی بەرز پێکەنی لەو شەودا. نازانم چی کۆمیدی دۆزیوەتەوە، بەڵام من سکاڵا ناکەم. پێکەنینەکەی چەندەها ساڵی تریـشـ بۆ ژیانم زیاد دەکات.

سەیری کردم و سەری جوڵاند.

جیمین: تۆ شێتی. بۆچی دەبێ بکەومە خۆشەویستی لەگەڵ تۆ ؟ تۆ تەنانەت لەجۆری منیش نیت.

- ئەوە دەبینین.

وتم و چاوم لێی داگرت

- وە لەوانەیە شێت بم، بەڵام شێتیەکەم باوڕەپێنەکراوە.

"دەتوانم بیبینم"

گوتی و پێکەنی.

بێدەنگی کەوتە نێوانمان، دواتر بەهێمنیەوە قسەم کرد لەو کەشـە ئاڵۆزدا.

- دەزانی، هێشتا داوای لێبووردنت نەکردوە لێم بۆ هاک کردنی کۆمپیوتەرەکەم.

"وە نایکەم" گـوتی

- بەڵام تۆ سەرپێچی یاسات کردووە دەزانی؟

"وە تۆش سەرپێچیت کردووە، سێ جار بەدوای من کەوتووی، تۆش ئەوە دەزانی، ڕاسته؟"

- خاڵێکی باشت پێکا.

لەناکاو زەنگی مۆبایلەکم لێی دا و هەڵمگرت. ئەوە نیکیە.

[- ئانی، ؛ نیکی]

؛ "دایکت پرسیاری کرد کەی دەگەڕێیتەوە؟"

-" پێی بڵێ وا لەڕێگام."

؛ "باشە، بەڵام تۆ لەچ دۆزەخێکی؟ ڕاهێنانی تۆپی پێ ماوەیەک لەمەوبەر تەواو
بوو"

-" من...من لەسۆپەرمارکێتم. ئارەزووی چۆکۆلێتم کردبوو"

سەیری جیمینم کرد، زەردەخەنە بەفیزەکەی لەسەر ڕووخساری بوو. بەڕاستی چـۆکۆلێتێکی سەرنجڕاکێشە

پەیوەندیەکەم داخستەوە پێش ئەوەی پرسیاری زیاتر بکات.

"درۆت لەگەڵ باشترین هاوڕێت کرد، من نهێنی ڕەشی تۆم یان چی؟"

- هاهـ؟ نا... تەنها ڕوونکردنەوەی شتەکان ئێستا شتەکان زیاتر ئاڵۆز دەکات.

پێش ئەوەی پرسیاری تر بکات دووبارە قسەم کردەوە.

- دەتوانی ... یـاوەریم بکەی؟ تا لەو شەقامە دەچینە دەرەوە.

خوولیا || 🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora