𝟭𝟴|

6.2K 945 277
                                    


"خۆشویستنی ئەو هەڵە نەبوو، بەڵام بیرکردنەوە لەوەی ئەو خۆشیدەوێم هەڵەبوو"

Anne's POV:

لەقوتابخانە؛

هەفتەیەکـ زۆر بەخێرایی تێپەڕی، بەڵامـ زۆر سەختـ بوو، بەتایبەتی لەشەودا کاتێکـ چاوەکانم دادەخەمــ و هەموو ئەوەی دەتوانم بیبینم ئـەوە.

ناتوانم هیچ شتێکـ بکەم جگە لەبیرکردنەوە دەربارەی ئەوەی چـۆنـ هەموو شتێکـ بەمجۆرە کۆتایی هات. ئـایە من زۆر ئاسان بووم؟ هەر لەسەرەتاوە ئەو بەئـاشکرا پێی گوتم کەچیـ دەوێ، بەڵام سەڕەڕای ئەوەشـ من دووجار کەوتمە داوای ئـەوەوە.

من گەمژەیەکم.

پێش ئەوەی ڕێگەبدەم مێشکم بۆ دوورتر بـڕوا، ڕووم وەرگێڕا و بەنزیکەیی بەر جـۆنگکووک کەوتم.

"ئۆهـ، سڵاو!"

- سڵاو.

بەمیهرەبانیەوە سڵاوم لێی کرد. ئەو کوڕێکی زۆرباشە و لەو هەفتەیەدا زۆر قسەمان کردووە پێکەوە. ئەوە دەستپێکی هاوڕێیەتیەکی جـوانە.

سەیری من دەکات، زەردەخەنەکەی سەر لێوەکانی گـۆڕا بۆ ڕووکەشێکی نیگەران.

"ئـانی ... تـۆ باشی؟"

دەزانم ئەو دەربارەی براکەی قسە دەکات، ئەو گەمژە نیە، ئەو دەزانێ کەچی ڕوودەدات.

- بەڵـێ، من زۆر باشـم.

درۆم کـرد.

لەناکاو نیکی دەرکەوت و بەرەو لای ئێمە هات لەگەڵ تێهیۆنگـ لە دواوەی.

هەر زوو کەمنی بینی، ڕووخساری گەشایەوە.‌

"ئۆهـ، خۆشەویستەکەم!"

پێش ئەوەی بتوانم هیچـ شتێک بڵێم، لەباوەشی گرتم و ماچی سەری کـردم.

"چـۆنی بوویت شازادەکەم؟"

دەجەنگام بۆ ڕزگاربوون لەنێوان قۆڵەکانی.

- ناتوانم هەناسەبدەم.

نیکی بەخێرایی گوێی تێهێۆنگی گرت و دووریخستەوە لێم و گوتی

"تۆ وەکو خوێنمژێکی"

چاوەکانی نیکی کەوتنە سەر من.

"چەند هەواڵێکی باش هەیە، ئێمە پلانمان هەیە بۆ ئەمڕۆ"

- پلان؟

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now