𝟰𝟴|

6.4K 772 1.1K
                                    


"گرینگ نیە لەکوێین،
ئێمە هەمیشە لەژێر یەک ئاسمانین"

Anne's POV:

ڕۆژەکە هات. ئەو ڕۆژەی کەپێویستە ئەو بڕوا، ئەو ڕۆژەی ئەو دەوەستێ لەدووربوون چەند مەترێک لەمنەوە وەک دراوسێیەک، بەلکو ئیتر چەند میلیک لەمنەوە دوور دەبێت.

ئەو بێدەنگیەی نێوانمان، نائاسوودەکەر نیە، بەڵکو زۆر بەئازارە، لەبەرئەوەی ئێمە هەردووکمان دەزانین کەبەچیدا تێدەپەڕین.

ئاسمان جوانە، بەگەشاوەیی دەدرەوشێتەوە لەگەڵ ڕەنگ جیاوازەکان، لەوانەیە هەوڵبدەن بۆ ڕووناککردنەوەی ئەو خەمناکیە ئازاربەخشە.

جێهێشتنی کەسێک کەدڵی شکاندبی، کە ئازاری دابی شتێکی زۆر ئاسانترە، بەڵام ئەوە هەستێکی زۆر ناخۆشە کاتێک هیچ شتێکی خراپ لەنێوانتان ڕووینەدابێ، کاتێک خۆشەویستی هێشتا لەوێیە، لێدەدا، دەژیت، پڕە لەژیان.

چاوەکانم کەوتنە سەر جیمین، جیمینەکەم. شازادە سێکسیەکەم، شازە سێکسیە جوانەکەم.

ئەوەتا ئەو، لەگەڵ قژە شێواوەکەی و چاوە سووربووەکانی بەهۆی ئەو ڕۆژە درێژەوە و هێشتاش سەرنجڕاکێش دەرەکەوێ.

سینگم گوشرا، وایکرد قورس بێت بۆ هەناسەدان، ئەوە بەئازارە ...

ـ جیمین ...

سەیری منی نەکرد.

ـ جیمین، تۆ پێویستە ~

سەری جوڵاند.

"نەخێر"

ئۆهـ، چوار ڕووەکەم.

جەنگام لەگەڵ فرمێسکەکانم، لێوەکانم دەلەرزین. خۆشەویستیەکەم بۆ ئەو لەکارم دەخات، دەمخنکێنێ، ئەوە ژیانم پێدەدا و لێم وەردەگرێتەوە.

فڕینەکەی دوای نیو کاتژمێری ترە، پێویستە بچێتە شوێنی چاوەڕێ کردن، ئەو شوێنەی کەناتوانم بڕۆم لەگەڵی.

دەستی بەنەرمیەوە بەدەستم داهێنا پێش ئەوەی بەتوندییەوە بیگرێ، بەڵام هێشتا سەیری منی نەکرد، چاوە ڕەشەکانی سەرنجیان لەسەر ئاسمانەکە بوو.

من جیاوازبووم، نەمدەتوانی چاوەکانم لادەم لەسەری، دەمەوێ هەموو وردەکارییەکانی ئەوم لەیادبێت کاتێک ئەو چیتر لێرە نابێت، دەمەوێ لەیادم بێت چۆن هەستێکە هەبوونی ئەو زۆر لەنزیکمەوە، گەرمیەکەی، بۆنەکەی، خۆشەویستیەکەی.

"جیمین"

دەنگی جۆنگکووک چەند هەنگاوێک لەدوای ئێمەوە بوو، ئەوە هەمان هەستی خەمناکی  هەبوو کەلەدەنگی منا هەبوو کاتێک بیرمهێنایەوە کەکاتی ڕۆیشتنە.

خوولیا || 🔚Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang