𝟰𝟮|

5.8K 779 303
                                    


"بەڵێ من خۆپەرستم لەبەرئەوەی هەرگیز تۆ لەگەڵ کەسێکی ترا هاوبەشی ناکەم"

Anne's POV:

"وە پاشان منیش گوتم، 'بێگومان نەخێر، گەمژە، تۆ زۆر ناشرینی تا لەگەڵ من بچیتە دەرەوە' وە من شانەکانم هەڵتەکاند و ڕۆیشتم. هەموو قوتابخانەکە دەربارەی ەئوە قسەیان دەکرد بۆ ماوەی مانگێک"

من و نیکی سەرنجێکمان گۆڕیەوە، گوێمان لە ئانا دەگرت ، ئەو پورزایەی کەزۆر ڕقم لێیەتی و پێموایە ئێوە بەر لەئێستا دەزانن بۆچی. ئەو و دایکی لەڕادەبەدەر لووت بەرزن تەنها لەبەرئەوەی ئەوان دەوڵەمەندترینن لەهەموو خێزانەکە.

ئانا خەریک بوو بەردەوام بێت لەقسە کرد کاتێک هۆبیم بینی هاتە ژوورەوە.

ـ هۆبی!!

بەخێرایی بەرەو لای ئەو ڕۆشتم.

ـ سوپاس بۆ هاتنت.

زەردەخەنەیەکی جوانی بۆ کردم.

"بێگومان، چۆن دەتوانم نەیەم کاتێک هاوڕێ جوانەکەم بانگێشتی کردووم؟"

پێکەنیم، شەقێکم لەشانی دا. بانگێشتی ئەوم کرد لەبەرئەوەی ڕاستگۆبم بێزاردەبووم بەبێ ئەو و نیکی. کۆبوونەوەی خێزانی شتی من نیە.

سەیری گروپە کچەکەی دواوەی منی کرد.

"ئۆهـ، دەبینم هەموو پورزاکانت لێرەن"

ـ بەڵێهـ ... بیرم مەهێنەوە تکایە.

ـ ئۆهـ، دەی وەرە ئەوە شەوەکە زۆر سەرنجڕاکێشتر دەکەن.

بەڵێهـ، بێگومان.

بینیم چاوەکانی هۆبی کەوتنە سەر نیکی هەر کە نیکی هاتە تەنیشتمەوە.

"سڵاو، نەمزانی کەتۆش دێی"

نیکی گوتی و هۆبیش زەردەخەنەی بۆی کرد.

"سوپرایز؟"

زەردەخەنەیەکی کیوت کەوتە سەر لێوەکانی نیکی.

"حەزم بەسوپرایزە"

لەنیکی دەڕوانی بۆ ساتێک پێش ئەوەی بجوڵێ بۆ سڵاوکردن لەئەوانی تر.

چ دۆزەخیەک ڕوویدا؟

سەیری نیکیم کردەوە، ڕوومەتەکانی سوور هەڵگەڕاون. خەریکبووم دەربارەی  ئەوە قسە بکەم کاتێک ئەو دوورکەوتەوە و لەشوێنەکەی دانیشتووە لای گروپی پورزاکانم.

خوولیا || 🔚Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang