𝟵|

5.8K 957 266
                                    


" ڕەنگە تـــۆ خەونی کەسێک بیت "

Anne's POV:

یەکەم ڕۆژی قوتابخانە بەڕاستی بەخێرایی کۆتایی هات. بەڕاستی ناتوانم باوەڕ بەوە بکەم کە ئەو ساڵ کۆتا ساڵمە، ڕۆیشتن بۆ زانکۆ شتێکە کە دەمترسێنێ بەڵام بەپەرۆشیم دەکات لەهەمان کاتا.

جلی قوتابخانەم لەبەرکردەوە و جلێکی ئاسوودەم پۆشی.

هەستم کرد کە پێویستە لە پەنجەرەکەوە سەیرێکی دەرەوە بکەم. هەمیشە لەو کاتانەدا جیمین دەگەڕێتەوە ماڵەوە و ڕاستەوخۆش دەچێتە ژوورەکەی.

بەڵام چیتر ئەوە ناکەم.

سەیرێکی سیسەمەکەم کرد و کارتۆنێکی بچووک سوپرایزی کردم. کارتۆنە بچووکەکەم هەڵگرت و کارتێکی سپی کەوت.

چاوەکانم کرانەوە وەکـ قـاپ هەر کە بینیم ئەوە کارتۆنی iphone X Max . بەخێرایی تێبینیەکەم خوێندەوە.

"کەواتە بەبێ موبایل مەڕۆ بۆ دەرەوە، ئەمە وەکـ دیاری وەربگرە بۆ هەموو ئەو شتانەی کە ئەو شەوە پێیدا تێپەڕبووی. تەنانەت بیریش لەگەڕاندنەوەی مەکەرەوە.
جیمین"

- تۆ شێتی، شازادەی سێکسی؟؟

مەحاڵە من بتوانم ئەوە پەسەند بکەم، ئەوە زۆۆر گرانە. وە بەچـ دۆزەخێک هاتۆتە ژوورەکەم؟ ئەی من پەنجەرەکانم دانەخست؟!

بەهەرحاڵ، پێویستە ئەوە بگەڕێنمەوە بۆی.

لەبەردەم دەرگاکەی ماڵەکەی وەستابووم.

ئەو ئازایەتیم دۆزیەوە بۆ پەنجە دانان بە زەنگەکەیا.

~ تــرن تــرن ~

خاتوونێکـ هاتە دەرەوە، دەشێت کارگوزاری ماڵەکە بێت.

"دەتوانم یارمەتیت بدەم؟"

- ئم .... جیمین لەماڵەوەیە؟

"بەڵێ، بڵێم کێ هاتووە؟"

- ئانی.

"لەبەر هۆکاری ئەمنی ناتوانم ڕێگە بدەم بڕۆیتە ژوورەوە تاوەکو ئەو پێم دەڵێ، ساتێک لێرە چاوەڕ بکە هەتاوەکو دەیدۆزمەوە، باشە؟"

- بێگومان

دەرگاکەی داخست.

واو، بەڕاستی ئەو شازادەیە یان شتێک؟
دوای خولەکێک خاتوونەکە دووبارە دەرگاکەی کردەوە.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now