𝟮𝟲|

6.3K 932 292
                                    



Anne's POV:

ڕۆژی دواتـــر دوای قـــوتابخـانە.

- نیکی، دەمەوێ تـۆ ببی بە برێکی دەستیم!

"چـی؟"

- دەزانی ... وەکـ ئەو جۆرەی ناو ئۆتۆمبێل، بۆ وەستاندنم کاتێکـ کۆنتڕۆڵی خـۆم لەدەست دەدەم.

"کەواتە تۆ دەتەوێ من بتوەستێنم هەموو جارێکـ کە دەتەوێ پازبدەیتەوە ناو قـۆڵەکانی جیمین، بـاشە، تێگەیشتم"

- بەڵێ، دەزانم ئەو هەوڵــ دەدات بگـۆڕێ، ئەو بەڕاستی کیـوت بوو دوێنێ بەڵام ئەوە بەس نیە، بەس نیە دوای ئەو ئازارەی وایلێکردم پێیدا تێپەڕم. ئەو ئاماژەی خۆشەویستم پێشان دەدات بەڵام ئەو هێشتا تەنانەت پێی نەگـوتم کە منی خـۆشدەوێ بەڕاستی یان نا. پێویستە بوەستم هەتاوەکو دەتوانێ پێم بڵێ کە بەڕاستی هەست بەچی دەکات.

"بەڵێ، تۆ بڕیارێکی باشت داوە. ئەو گەمژە سێکسیە پێویستە بجەنگێ بـۆ تـۆ، خـۆت مەدە بە ئەو"

- سـوپاس.

"باشە، من بەرلەئێستا دەربارەی چیڕۆکەکەی تۆ و جیمین دەزانم، بەڵام شتێکـ هەیە کە من لێی تێناگەم"

- چـی؟

"تـۆ بەمدوایانە هۆسۆک پشتگوێ دەخەی لەقـوتابخـانە، بـۆچی؟"

- ئۆهـ، لەوانەیەی دەربارەی ئەو بەشە قسەم نەکردبێ ...

"بەشی چی؟ چی ڕوویداوە؟"

بۆ ساتێکـ سەیری ئەوم کرد و وادیاربوو لەهەموو شتێک تێگەیشت.

"لەکـۆتایی پێیگوتی کەتۆی بەدڵە؟"

- چی؟! تـۆ دەتـزانی؟!

"هەمـوو کەسێک دەیزانی جگە لەتۆ"

سەرینێکـم پیای کێشـا.

- بـۆچی پێت نەگــوتم؟

"ئـەوە نهێنی من نەبـوو بۆ ئـاشکرا کردن"

ئاهێکم هەڵکێشا و زەردەخەنەیەکی بچووکم کرد.

- باشە، ئـەو شەوە پێی گوتم و .... ماچ کردم.

"چــی؟؟؟"

هەستایەوە لەسەر سیسەمەکە، پازی دەدا بۆ سەرەوە و خوارەوە.

"پێشبینی ئەوەم نەکردبوو! ئەوەچـۆن بوو؟ بەدڵت بوو؟ تۆش ماچـت کردەوە؟ هەست بەچی کرد؟ وردەکـاریەکان، ئـانی، ووردەکاریەکان!"

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now