𝟯𝟲|

7.2K 893 353
                                    


"تــۆ پێویستە هەر شتێک بکەی کەپێوست بێت بۆ پاراستنی ئەوەی کەخۆشتدەوێ"

Anne's POV:

نیکی: سەرنجـڕاکێش دەردەکەوی.

- هەسـت بەسەرنجڕاکێشی دەکەم.

وەڵامم دایەوە بە زەردەخەنەیەک لەسەر ڕووخسارم هەر کەسەیری خۆم دەکرد لەئاوێنەکەوە.

"دەبێ بڵێم هەڵبژاردنی ئەو پۆشاکە باشترین بڕیاربوو کەداوتە"

ئێمە خەریکی خۆ ئامادەکردن بووین بۆ 'ئاهەنگی پۆشاکی سەیر' کەجیمین ئێمەی بۆ بانگهێشت کردبوو.

بڕیاردان دەربارەی هەڵبژاردنی پۆشاکەکەم شتێکی سەخت نەبوو ....

ئەمشەو، دەبم بەجادووگەر.

نیکی مەیکەپەکەی بۆ کردم، پشت چاوێکی تاریک، ئایلانەرێکی ڕەش، وە لێوەکانم سوورێکی تۆخ.

هەست دەکەم کەبەڕاستی سێکسی دەردەکەوم، وە من ئەو قسەیە بەخۆم ناڵێم زوو زوو.

نیکی بڕیاری دا کەپۆشاکی پشیلە بپۆشێ، ئەو گوێ و هەموو شتێکی هەیە.

"باوەڕ بەئەوە ناکەم کەلەگەڵ تۆیا دێم"

- جیمین گوتی کەدەتوانم تۆ لەگەڵ خۆما ببەم، وە ئەوە زۆر خۆش دەبێ.

لەو ساتەدا، نامەیەکم بۆ هات و سەیرێکی مۆبایلەکەم کرد.

؛ من لێرەم.

- واهاتین.

بەخێرایی سەیرێکی خۆم کردەوە لەئاوێنەکەدا بۆ کۆتا جار، پاشان لەگەڵ نیکی ڕۆیشتین بۆ نهۆمی خوارەوە.

من بەڕاستی شڵەژاوم. نازانم کاردانەوەی ئەو چۆن دەبێ کاتێک کەدەمبینێ، دەمەوێ سەرسامی بکەم.

ئەو دوو هەفتەیەی ڕابردوو بەڕاستی بەباشی تێپەڕی بۆ ئێمە. ئێمە زۆر ژوانی ئاساییمان هەبوو، وە جیمین بەڕاستی ناوازە بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ئاڵۆزیە ڕەگەزییەی نێوان ئێمە
گەورەتر دەبوو.

ڕاستگۆبم، نازانم چۆن توانیمانە خۆمان بگرین هەتاوەکو ئێستا.

هەر کەڕۆیشتینە دەرەوە، یەکەم شت کەبینیم یۆنگی بوو لەناو پۆشاکێکی سەربازی.

ناتوانم نکۆڵی لەوە بکەم کەئەو بەڕاستی جوان دەردەکەوێ.

جۆنگکووک لەتەنیشت ئەودا بوو، پۆشاکی شوانی پۆشیبوو. چەند کیوتـە.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now