𝟯𝟵|

6.3K 808 199
                                    


Anne's POV:

"دایکت شیفتێکی درێژی هەیە لەکار ئەمڕۆ، وایە؟"

چاوەکانی تاریکتر دەرکەوتن لەپێشتر.

ـ بەڵێ... چۆن ئەوەت زانی؟

وەڵامی نەدایەوە، بەڵام لەلایەن بزەیەکی بەفیزی لێوەکانی و وە ئەو سەیرکردنەی چاوەکانی، دەزانم ئە وبیر لەشتێک دەکاتەوە.

ئاڵۆزیەک بنیادنرا لەنێوانمان دا.

هەناسەدانم ناڕێک بوو.

ـ بۆچی؟

لێوەکانی بزەیەکی بەفیزی فریودەریان کرد، کەشێوەی لێوە گوناهبارەکانی گۆڕان بۆ شێوەیەکی زۆر لەخۆبایی و باوەڕبەخۆبوو. یەکێک لەزەردخەنەکانی کەڕێگە دەدات بزانی کەکێشە بەڕێوەیە.

"ئممم، بیری لێبکەوە ..."

ڕووخساری جوڵاند بەرەو لای گوێم، لێوەکانی بەنەرمیەوە بەگوێما هێنا هەر کەچرپاندی بەتۆنێکی نەرمەوە.

"من و تۆ، بەتەنهاین بۆ چەند کاتژمێرێک، لەخانوێکی جوانی، گەورەی، بەتاڵدا، لەگەڵ سیسەمێکی جوانی، گەورەی، بەتاڵدا"

گازی لەکڕکڕاگەی گوێم گرت و کەمێک ختوکەی دا، وای لەسکم کرد زۆر پەرۆش بێت.

هەست بەسوتانی ڕووخسارم دەکەم، وە جوڵا بۆ بەردەمم، قۆڵەکانی ئاڵاند لەدەوری کەمەرم.

"پێم وایە ئێستا کاتی ئەوەیە ئەوە تەواو بکەین کە لەیانەکە دەستمان پێی کرد، بەبێ هیچ پچڕانێک"

بەقورسی ڕاچڵەکیم، دەمم لەناکاو وشک بوو. دلم بەبێ چاراییەوە لێدەدات، دەستەکانم دەستیان کرد بەئارەقە کردن.

سەرسوڕهێنەرە ئەو هێزەی کە لەسەر من هەیەتی.

بەهێواشیەوە زمانی بە لێوەکانیا هێنا.

"بیر لەچی دەکەیتەوە، هاهـ؟"

ئەو ئاڵۆزییەی لەنێوانمان بنیادنرا بەر لەئێستا زۆر زۆر بوو بۆ بەرگەگرتن.

ـ من، ئمم ... زۆر لەناکاوە، من ~

"تۆ چی؟"

زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد.

"هەوڵ مەدە بەبێ تاوانییەوە ڕۆڵ ببینی، دەزانم تۆ نەوەستاوی لەبیرکردنەوە دەربارەی ئەو شەوەی یانەکە"

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now