𝟮𝟭|

6.4K 917 470
                                    


"من کەسێکی غیرەکەر نیم بەڵام ئەوەی هی منە هی منە. کۆتایی چیڕۆک .."

Anne's POV:

یـــۆنـگی.

دڵم وەستـــا.

لەبەرئەوەی ئـەو بەتـەنهـا نەبـوو.

چەنـد هەنگاوێکـ لەدوای ئەوەوە جیمینی لێبـوو، دەستەکـانی لەناو گیرفانی بـوو، چاوەکانی لەسەر من بوو.

ئۆهــ نەفـرەت.

ڕووکەشەکەی زۆر بەتـاڵـ و وەسفـ نەکراو بوو. ئایە ئـەو توڕەیە؟ بێئومێد بووە؟ سەرسامــ بووە؟ یانــ، زۆر بەسادەیی ئەو گرینگی پێنادات.

یۆنگی زەردەخەنەیەکی بۆ کردم، تۆنەکەی گاڵتەپێکەرانە بــوو.

"تـۆ هەرگیز ناوەستی لە سەرسام کردنی من"

جیمین سەیرکردنەکەی لەسەر من لابرد و دەستی کرد بە ڕۆیشتن.

"با بڕۆین، هەموو شەوەکەمان لەبەردەستا نیە"

دەنگی زۆر ئاسایی بوو، ئەوە ئەو کاتەی بیرهێنامەوە کە بۆ یەکەم جار قسەمان کرد.

بەلای مندا تێپەڕی وەک بڵێی هیچ شتێک ڕووینەداوە.

ئەو بەڕاستی گرینگی پێنادات؟ بۆ ئەوە ئازارم دەدات؟ بۆچی من دەمەوێ گرینگی پێبدات؟

یۆنگی کۆتا زەردەخەنەی بۆ کردم و بەدوای جیمین کەوتـ. سەیری ئەوانم دەکرد هەر کە کۆمەڵێک کارتۆنی خواردنەوەیان لەئۆتۆمبێلەکە دەرهێنا.

هۆسۆکۆ دەستی گرتم.

"ئانی ..."

وەستام لەسەیرکرنی ئەو شازادە سێکسیە گەمژەیە و سەرنجم خستە سەر نزیکترین هاوڕێم، ئەو کوڕەی کە کەمێکـ لەمەوبەر ماچم کرد. نەفرەت، چ شـەوێکە.

- داوای لێبووردن دەکەم، منـ ... هیچـ شتێکـ.

دەستی بە ڕوومەتما هێنا.

"پێویست ناکات داوای لێبووردن دەکەی، دەزانم هەست بەچی دەکەی بۆ ئەو، پێشبینی ئەوە ناکەم تۆ ئەو لەبیربکەی لەڕۆژێکەوە بۆ چەند ڕۆژێکی تر"

ئـەو شیـرینترینە.

- دەبێ بگەڕێنەوە ژوورەوە.

نامەوێ ڕووبەڕووی جیمین ببمەوە دووبارە.

"بەڵێ، بەڵام سەرەتا، دەمەوێ تۆ بزانی کەئەمە شتێکی یەک ڕۆژە نیە بۆمن. من بەڕاستی گرینگیت پێدەدەم، وە دەمەوێ هەوڵێک بدەین"

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now