𝟭𝟯|

5.8K 964 311
                                    


"ماچت کردم وەکو ئاڵوودەبووێک کەکۆتا قوم لەخواردنەوەکەی دەدات"

Anne's POV:

من خەریک بوو ڕووم وەربگێڕم بۆ لای ئەو کاتێک لەناکاو جیمین لەبەردەمم دەرکەوت، لەڕادەبەدەر تـــوڕە دەردەکــەوت.

هەنگاوێکی نا بەرەو من و منیش بەترسۆنکیەوە هەنگاوێک ڕۆیشتمە دواوە، بەڵام بەر سینگی یۆنگی کەوتم کە هێشتا لەدوامەوە وەستاوە

هەر بەزوویی کە گەیشتە من، دەستی گرتم و منی ڕاکێشا، وایلێکردم کە بەدوای دا بڕۆم

گرتنە بەهێزەکەی وایکرد ئەستەم بێت بۆ من کە بوەست و منی ڕاکێشا بۆ ناو ماڵەکەوە، وە جێهێشتنی هەمووان لەئاهەنگەکە بەدەمی کراوەوە

ـ جیمین، وازم لێبێنە

ئەو گوێی لێنەگرتم وبەردەوام بوو لەڕۆیشتن بەخێرایی

دەرگای ژووری یاری کردنەکەم ناسیەوە و وە من نامەوێ بڕۆم بۆ ئەوێ، بەڵام دەرگاکەی کردەوە و پاڵی بەمنەوە نا بۆ ژوورەوە و دەرگاکەی لەدوای خۆیەوە داخسـت.

بەرەو لای من هات، ڕووخساری گرتم لەنێوان دەستەکانی و لێوەکانی نا بەلێوەکانمەوە

لەشم توایەوە لەو هەستکردنە سەرنجــ ڕاکێشە بەڵام هەمان هەڵە دووبارە ناکەمەوە بۆ جاری دووەم.

پاڵم پێوەنـا بەهـەموو هێزێکمەوە

ـ تەنانەت بیریش لەوە مەکەرەوە.

بەڕاستی توڕە دەردەکەوت، ڕووخساری سوور بوو، وەک کاردانەوەکەی جەیهۆپ کاتێک پێمگوت دەربارەی ماچکردنەکەم، ئایە ئەو غیرە دەکات؟؟

"پێتوایە ئەوە چ دۆزەخیەکە تـۆ دەیکەی، ئانی؟"

ـ هەرچیەکـ کە من دەیکەم کێشەی تـۆ نیە.

"تـۆ هەوڵ دەدەی وام لێبکەی غیرە بکەم؟ چ یاریەک دەکەی؟"

دووبارە هەنگاوێکی نا بەرەو لام بەڵام هەنگاوێکم نا بۆ دواوە

ـ ئەو جیهانە لەدەوری تۆیا ناخولیتەوە، من تەنها خۆشیم دەبینی

"لەگەڵ نزیکترین هاوڕێم؟؟"

چەناگەمەی گرت بە پەنجەکانی، چاوەکانی سەیری ناو چاوەکانمی دەکرد.

"پێنج ڕۆژ دوای ئەوەی ماچم کردی؟؟"

خوولیا || 🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora