𝟯𝟭|

6.1K 946 325
                                    


Anne's POV:

"تـۆ ...."

زەردەخەنەی کرد.

"تۆ جادووگەرەکەی منی"

ناتوانم ڕێگری لەزەردەخەنەکەم بکە بەهۆی ووشەکانیەوە.

"ئەو کچەی کە جادووی لێکردم، ئەو کچەی کە ناتوانم بوەستم لەبیرکردنەوە دەربارەی، ئەو کچەی کەوام لێدەکات بمەوێ ببم بەکەسێکی جیاواز، بەکەسێکی باشتر، ئەو کچەی کەوام لێدەکات هەوڵی کردنی شتانێکـ بدەم کە نوێ و ترسناکن بۆ من بەڵام بەهۆی تۆ، دەزانم کە ئەوان بەنرخن"

پەپوولەکانی ناو سکم باوەڕپێنەکراون.

- ووشە جوانەکان، بەڵام ئەوان بەس نین. پێویستم بە کردارە. بێویستم بەوەیە تۆ لەڕێگەی کردارەکانتەوە پێشانمی بدەی کە بەڕاستی دەتەوێ لەگەڵم بیت.

"دەتەوێ من چی بکەم بۆت؟"

ئەو زۆر بێ دەسەڵات دەردەکەوێ لەئێستادا.

- ئەوە دەوەستێتە سەر تۆ. تۆ ڕاهاتوویهەموو شتێکت هەبێ تەنها بەیەک ئیشارەتی پەنجەکانت بەڵام نەکـ ئەو جارە. ئەگەر تۆ دەتەوێ لەگەڵ من بیت، ئەواپێویستە بجەنگی بۆ بەدەستهێنانی. ئێمە وەک هاوڕێکان دەست پێدەکەین.

برۆیەکی بەرزکردەوە.

"هاوڕێکان؟ هاوڕێکان هەست بەوە ناکەن کە من و تۆ هەستی پێدەکەین، وە هاوڕێکان بەو جۆرە یەکتریان ناوێ کە من و تۆ دەمانەوێ"

ئەوە لەقوڕگما مابوو بەقورسی قووتمدا.

- دەزانم، بەڵام تۆ پێویستە ئەوە بەدەست بهێنی دوای هەموو ئەو کاتانەی کەتۆ شتەکانت خراپ کرد.

دەستێکی بەڕووخساریا هێنا.

"تۆ پێم دەڵێی کە من ناتوانم ماچت بکەم یان دەستت لێبدەم؟"

سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند.

"تۆ من جێدەهێڵی لەناو ئەو ماوەیەی هاوڕێیەتیەدا؟"

زەردەخەنەی گاڵتە ئامێز لێوەکانی گرتەوە.

"هیچ کەسێک منی لەناو ئەو ماوەی هاوڕێیەتیە بەجێنەهێشتووە"

- هەمیشە یەکەم جارێک هەیە.

نزیکتر بوویەوە.

"چی ئەگەر من نەمەوێ ببم بەهاوڕێت؟"

- پاشان ...

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now