𝟯𝟱|

8.8K 899 333
                                    


"بەشێکی خۆمم دۆزییەوە کەنەمدەزانی بوونی هەیە، وە لەتۆدا خۆشەویستیم دۆزیەوە کە هەرگیز باوەڕم پێی نەبوو"

Jimin's POV:

ئەم هەستە خۆشە.

هەرگیز پێموانەبوو بوون لەگەڵ کەسێکا لەبێدەنگیا دەکرێ ئاسودەکەر بێت، بەتایبەتی لەگەڵ کچێک.

هەموو ئەوەی کەلەگەڵ کچەکانا ئاڵوگۆڕم کردووە بریتی بووە لەبێدەنگیەکەی ناپەسەند، سەرنجێکی ناپەسەند، وە پۆزشهێنانەوە تا وایان لێبکەم بڕۆن.

بەڵام لەگەڵ ئانی، تەنانەت بێدەنگیش زۆر جیاوازە. هەموو شتێک لەگەڵ ئەو زۆر جیاوازە.

هەر لەیەکەم جارەوە کە قسەمان کرد، ئانی زۆر پێشبینی نەکراو بوو، کە ئەمەش یەکەم شت بوو دڵی گرتم.

کاتێک پێشبینی کاردانەوەیەکم دەکرد لەئەو، ئەو شتانێکی کرد کە بەتەواوی جیاوازبوو و دلخۆشی کردم

چێژم دەبینی لەیاریکردن لەگەڵ ئەو، سوور هەڵگەڕاندنی ئەو و بینینی گرژکردنی لووت و برۆکانی کاتێک شتانێکی بەدڵ نابێت.

بەڵام هەرگیز پلانی ئەوەم دانەنابوو هەست بەشتانێکی زۆرتر بکەم.

'ئەمە تەنها بۆ خۆشیە'، چەندین جار بەخۆم گوت هەر کەخۆم دۆزیەوە زەردەخەنە دەکەم وەک گەمژەیەک هەر کاتێک بیر لەئەو دەکەمەوە.

'زەردەخەنە دەکەم بەمجۆرە تەنها لەبەرئەوەی ئەمە بۆ خۆشیە'

درۆ کرد لەگەڵ خۆما زۆر ئاسان بوو، بەڵام زۆری نەخایاند.

زانیم لەکێشەدام کاتێک دەستم کردم بەڕەفز کردنەوەی کچەکانی تر، کاتێک نەمدەتوانی هیچـ شتێک بکەم لەگەل هیچ کەسێکا مەگەر ئەو کەسە ئانی با.

لەبەرئەوەی هەستم بەهیچ شتێک نەدەکرد.

ئەو ڕاستیەی کە ئانی هێزی هەبوو بەسەر مندا ترسناک بوو. من هەمیشە کۆنتڕۆڵم هەبوو بەسەر هەموو شتێکا، بەسەر ژیانما، بەسەر هەرچیەک کەدەمەوێ وە ئەو خەڵکەی کە لەگەڵمە. وە پێدانی ئەو کۆنتڕۆڵە بە کەسێکی تر مەحاڵ بوو، نەمدەتوانی ئەوە بدەم بە ئەو.

لەماوەی هەموو شەرەکان، چەندین جار ئازاری ئەوم دا. دەمویست کەئەو باوەڕ بەوە بکات کە ئەو کۆڵ دەدا و ژیانم دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، بەڵام لەدڵم دا، دەپاڕامەوە بۆ ئەوەی کە کۆڵ نەدات، کەمێک زیاتر چاوەڕێ بکات هەتاوەکو من هەموو من هەموو کێشەکانم چارەسەر دەکەم.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now