𝟮𝟮|

6.5K 911 360
                                    


"خەمناکترین شت دەربارەی خیانەت ئەوەیە هەرگیز لەلایەن دوژمنەکانەوە نیە"

Anne's POV:

داوای کرد، بەڵام من ڕەتم کردەوە کە ئەوە بکەم.

"سەیری من بکە، ئانی"

بەگوێم کرد، ئەو بێ کۆتاییەی چاوەکانی زۆر جوان دەردەکەون لەژێر ڕووناکی مانگ.

گەرووم پاک کردەوە.

ـ من ... دەبێ بڕۆم.

هەوڵمدا هەنگاوێک بنێم بۆ لایەکم بەڵام ئەو دەستی لەبەردەمم دانا لەسەر مەعەجەرەکە، منی خستە تەڵەوە.

"چی دەکەی لێرە لەسەرەوە؟ هاتووی بەدوای مندا بگەڕێی؟"

ـ هاهــ؟ بێگومان نەخێر، ئەو جیهانە لەدەوری تۆدا ناخولێتەوە.

ئەو زەردەخەنە گەمژانەیە لەخۆباییەی بۆ کردم کە زۆر بەباشی لەئەو دێت.

"ئــەو جیهانە نـا، بەڵام تـــۆ"

ووشــە لەخۆباییەکانی بێزاریان کردم، پاڵم پێی وەنـا بەڵام ئـەو نەجوڵا.

ـ بجـوڵێ!

"بۆچی؟ ئایە شڵەژاوم کردیت؟"

چاوەکانم لەبێزاریا سوڕاند، باشترین هەوڵمــ دا تا دەریبخەم درۆیــــە.

ـ بێگومان نەخێر.

"ئـەی بۆچی دەلەرزی؟"

نازانم کەچی بڵێم، بۆیە سەیری لایەکی ترم کرد.

"تۆ دەلەرزی لەکاتێکا من تەنانەت دەستیشم لێت نەداوە، وە نیگەران مەبە، من وانـاکەم"

نازانم بۆچی ئەوە ئازارم دەدات. ئەو بێدەنگیەی نێوانمان قورســە بۆ بەرگەگرتن.

بوێریم کرد کە دووبارە چاوتێبڕینەکەم بەرز بکەمەوە، ڕووکەشەکەی وەسف نەکراوە وەکـ هەمیشە. چۆن ئەوە دەکات و هەست بەهیچ شتێک ناکات؟ چۆن تەنانەت یەکـ سۆزیش پێشان نادات؟

بەڵام ئەی، بۆچی وازم لێناهێنێ بڕۆم ئەگەر هیچ گرینگیەکـ بەمن نادات؟ بۆچی ڕێگاکەی لێگرتووم؟

من نەخۆشم و ماندووم لەیاریەکانی.

دەستەکانم کرد بە مستەکۆڵە و دەستم کرد بە لێدان لە سینگی.

ـ وازم لێبێنە بڕۆمــ! بجوڵێ!

واملێکرد بجوڵێ بۆ لایەکـ و بەخێرایی ڕامکرد.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now