𝟮𝟱|

6.8K 957 357
                                    


"هەرگیز بڕیار مەدە بەبێ زانینی تەواوی چیڕۆکەکەی"

Anne's POV:

ڕۆیشتمە  ناو سەیارەکەیەوە، دەستبەجێ بۆنی بەر لووتم کەوت.

بۆنی زۆر خۆشە.

چاویلکە ڕەشەكەی لەچاو کرد، وەک مۆدێلەکان دەردەکەوێ.

دەستیکرد بە کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکە و سەیری منی کرد.

"بە یۆنگیم گوت ئێمە درەنگ دەگەین، سەرەتا دەچین بۆ شوێنێکی تر"

ـ بۆ کوێ؟

"سەرەتا ئازارەی هەیە، وایە؟ سەرەتا دەڕۆین بۆ دەرمانخانەیەک"

بۆچی زۆر میهرەبان بووە؟

ـ تۆ کێی و چیت کرد لەگەل ئەو شازادە سێکسیە گەمژەیەی من دەمناسی؟

پێکەنی.

"بانگی مەکە دەرەوە، ئەو هێشتا لێرەیە لەشوێنێک"

دەستی کرد بەلێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە. مۆسیقایەکی داگیرساند و منیش لەپەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد.

'چیڕۆکێکم بۆ بگێڕەوە'

چاوەکانم داخست، بیرمکەتەوە پاڵکەوتم لەسەر سیسەمەکە لەنزیک جیمینەوە و وە داوام لێکرد چیرۆکێکم بۆ بگێرێتەوە. ئایە ئەوە ڕوویداوە دوێنێ؟

ڕووم وەرگێڕا بەرەو لای ئەو.

چۆن دەتوانێ زۆر سسەرنجڕاکێش دەرکەوێ بە کردنی شتێکی زۆر سادە وەک لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.

گەیشتینە دەرمانخانەکە وهاتە خوارەوە لەئۆتۆمبێلەکە.

"بەخێرایی دەڕۆم"

دەرگاکەی داخستەوە و ئاهێکی درێژم دایەوە.

نامەوێ ئەو ڕۆژانە کۆتاییان بێت، نامەوێ جیاببمەوە لەئەو بەهۆی ئەوەی من دەترسم لەوەی جیاببینەوە، کاتێک دووبارە ئەوم بینی، دەبێتەوە هەمان گەمژە وەک هەمیشە.

جیمین بەخێرایی گەڕایەوە لەگەڵ زەرفێک.

"ئەوە بخۆ دوای نانی بەیانی، باش نیە ئەگەر بە سکێکی بەتاڵەوە بیخۆی"

ـ بەڵێ، گەورەم، پێش بوونت بە وەک پزیشکێک قسەدەکەی.

شێوا، وەک بڵێی لەیادی کردبوو کەدەربارەی خەونەکەی پێیگوتوم، بەڵام پاشان زەردەخەنەی کرد.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now