𝟭𝟵|

6.6K 938 422
                                    


"توڕەیی ئەو هەستەیە کەوادەکات کردەوەکانت خێراتر لەمێشکت کاربکەن"

Anne's POV:

گەیشتمەوە ماڵەوە و ڕۆیشتمە ژوورەکەم، خۆم هەڵدا سەر سیسەمەکەم.

بینینی جیمین ئەمڕۆ وایلێکردم تێبینی ئەوە بکەم هەرچەندە ئەوم دەرکردووە لەژیانمــ، ئەو هێشتا دەتوانێ واملێبکا هەست بە ملیۆنان شتــ بکەم تەنهابە بینینی، تەنانەت زۆر زیاتر، تەنها بیرکردنەوە لەوەی کە دواتر ئەو دەبینم وادەکات دڵمــ زۆۆر بەخێرایی لێبدات و سکم گڕ بگرێ.

ئەو نابێ بە من بڵێ جادووگەر، ئەو کەسەی کە جادووگەرە ئەوە و منی خستۆتە ژێر جادووەکەیەوە.

زەردەخەنەم بۆ خۆم کرد، چاوتێبڕینەکەم نزم کردەوە.

شازادە سێکسیە گەمژەکە.

خۆشبەختانە، بۆشایەکی گەورە هەبوو لە قاتی دووەما، بۆیە هەموو دەتوانین لەلای یەکەوە دانیشین و وە دیمەنێکی یارەیەکە زۆر بەباشی ببینین.

ئەوەی لەقوڕگما بوو بەقورسی قوتمدا لەکاتێکا چاوەکانم جوڵان بۆ لای یاریزانەکان کە خەریکی خۆ گەرم کردن بوون.

تـــۆ لەکوێـی، شازادەی سێکسیەکە؟

وەک بڵێی ئەو دەیویست وەڵامم بداتەوە، جیمین هاتە دەرەوە لەناو گروپە کوڕەکەیا، دەڕۆیشت لەگەڵ ئەو باوەڕبەخۆبوونەی کە خاوەنیەتی.

تیشێرتەلەی و شۆڕتەکەی زۆر گونجاو بوو لەگەڵ لەشی و وە زۆر بەباشی پێناسەی لاشەی دەکرد. لە قۆڵی چەپیدا ئاماژەی کاپتنی تیمەکەی پۆشیبوو.

ئەی خوایە، بۆچی تۆ شتەکان بۆ من قورس دەکەی؟

بۆچی پێویستە هەموو ڕؤژێک قۆزتـر بیت؟

جیمین ڕۆیشت بۆ لای یاریزانێک، زۆر جدی دەردەکەوت وەک بڵێی شتێکی زۆر گرینگی پێدەڵێ.

یاریزانەکە ڕووی وەرگێڕا و سەیرێکی دەوروبەری کرد و وە دەتوانم بەڕوونی ببینم کە کێیە.

یــۆنگی.

چۆن لە بیرم کرد هەروەها ئەویش لەو تیمـە یاری دەکات.

گازم لەلێوم گرت هەر کە بەبیرم هاتەوە کە چۆن سەمام دەکرد لەبەردەم ئەودا، خوایە، چ شەرمەزاریەک بوو.

ئەویش خراپ دەرناکەوێ لەناو ئەو جلانەیە.

جیمین پێکەنی بە هەندێک شت کە یۆنگی گوتی و وە من وەستام لەهەناسەدان. ئەو زۆۆر جوان دەردەکەوێ کاتێک زەردەخەنە دەکات.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now