𝟭𝟮|

5.9K 969 331
                                    


"هەمیشە کەسێک هەیە گرینگیت پێدەدا بەبێ ئاگاداری خۆت"

Anne's POV:

باوەڕ بەوە ناکەم کە دووبارە لەبەردەم ماڵەکەی جیمینم.

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی، لەزەنگەکەم دا.

کارگوزاری ماڵەکە دەرگاکەی کردەوە، کەمێک بەسترێسەوە سەیری دەکرد.

"ئێوارە باش"

ـ سڵاو، جیمین لە ماڵە؟

"بەڵێ، بێگومان، ئاهەنگەکە لەلای مەلەوانگەکەیە، وەرە ژوورەوە"

ئاهــەنگـ؟

خاتوونەکە گەڕایەوە ژوورەوە.

ـ نەخێر ...چاوەڕی بکە!

بەدوای کەوتم بۆ ژوورەوە.

ـ دەتوانی پێی بڵێی کە من لێرەم؟

ئاوڕی دایەوە بەرەو لای من

"ئەو لەناو مەلەوانگەکەیە، بۆیە پێم وانیە بێتە دەرەوە، وە من نامەوێ زەویەکە تەڕ بێت"

ـ ئەوە تەنها چرکەیەک دەخایەنێ.

جۆنگکووک دەرکەوت، وە بەزوویی هەر منی بینی ڕووخساری گەشایەوە.

"ئانی تۆ لێرەی! دڵخۆشم کە هاتی بۆ ئاهەنگەکە، من بەدوای تۆدا دەگەڕام لە قوتاخانەکە هەموو ئەو هەفتەیە تا پێت بڵێم، بەڵام ئەوە باشە کە تۆ نامەکەمت بەدەست گەیشتووە"

نامەی تۆ؟

ـ ڕاستیەکەی ئەوە ~

"پێویست بوو نانی نیوەڕۆ بۆ تێهیۆنگ بکڕم تا ژمارەکەی تۆ وەربگرم"

ئۆهـ، ئەو نازانێ کە من موبایل نیە ئێستا.

"بەهەرحاڵ، پێویستە ئێستا بڕۆین خۆشی ببینین لەو کاتەوەی خێزانەکەم لەگەشتن، بابڕۆین! لەوێ باڕبیکیوی زۆر گەورەی لێیە و وە مەلوانگەکە سەرنجڕاکێشە"

ئاهـــ، ئەو پێوایە من هاتووم بۆ ئێرە بۆ ئەو، وە ئێستا ناتوانم ئەو ڕەت بکەمەوە.

قۆڵی گرتم و منی ڕاکێشا بەرەو ئەو دەرگایەی کە دەمانگەیەنێتەوە باخچەی دواوە.

دەرگاکەی کردەوە و هەنگاومان نا بۆ دەرەوە.

مۆسیقاکە زۆر بەرز بوو و هەمووان خۆشیان دەبینی. ڕاستیەکە ئەوەیە کە خەڵکانێکی زۆری لێنەبوو وەک ئەوەی پێشبینیم دەکرد، لەوانەیە لەدەوری ۲٠ کەس، وە زۆربەیان لەناو مالەوانگەکە بوون.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now