𝟮𝟴|

6.3K 895 385
                                    


"گوڵەباغ سوورە، ڤایۆلێت شینە ئەی خوایە تەنها دەمەوێت ماچت بکەم"

Anne's POV:

"سڵاو، جادووگەر"

دەستەکانم دەستیان کرد بەئارەقەکردن، هەناسەدانم خێرابوو و وە ئازایەتم وون بوو هەر کە ئەو لەبەردەمم وەستا.

یەکـ سەرنج لەئەوەوە بەسە تا واملێبکا شێت ببم.

بەڵام جەنگام لەدژی هەستەکانم، لەدژی هەموو شتێکـ کە واملێدەکا هەستی پێبکەم، مامەوە و سەرم بەبەرزیەوە ڕاگرت لەبەردەمی. لەبەرئەوەی ژیانم ئاڵۆزبووە بەهۆی ئەوەوە، بەهۆی دوودڵیەکەیەوە، وە چوار ڕوویەکەیەوە.

بەشی پێویست کێشەم هەیە، کێشەی زیاترم ناوێ لەگەڵ دایکم، پێویستە وایلێبکەم بڕوا پێش ئەوەی هۆسیۆکـ بێت.

- چی دەکەی لێرە؟

"ڕێگەم پێنادەێ بێم بۆ ژوورەوە؟"

- بۆچی دەبێ ڕێگەت پێبدەم؟

سەیرکردنەکەی دوورخستەوە لەسەر من.

"من... تەنها.... دەتوانم بێم بۆ ژوورەوە، تکایە؟"

وە پاشان تێبینی بۆنی کهولم کرد لەهەناسەدانی. خواردویەتیەوە؟

- چی دەکەی لێرە، جیمین؟

دووبارەم کردەوە، قۆڵەکانم لەیەکتری ئاڵاند لەسەر سینگم.

چاوەکانی کەوتەوە سەر چاوەکانم.

"پێویستم بەوە بوو بتبینم"

دڵم پازی دەدا لەسینگما بەڵام هەوڵم دا ئەوە پشتگوێ بخەم.

- باشە، تۆ منت بینی، با ڕۆژێکی تر قسە بکەین.

هەوڵم دا دەرگاکە دابخەم، نامەوێ هۆسیۆک ئەو ببینێ لێرە، ئەمە تەنها شتەکان زیاتر ئاڵۆز دەکات.

بەڵام قاچی خستە بەر دەرگاکە و وەستاندی.

"تەنها ... ڕێگەبدە بێم بۆ ژوورەوە بۆ ساتێک"

- ناتوانـم، جیمین.

پاڵم بە دەرگاکەوەنا بەڵام ئەو زۆر بەهێزتر بوو لەمـن و بەخێرایی هاتە ژوورەوە، دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست.

ترسام و یەکەم شتم گوت کە بەمێشکما هات بۆ ئەوەی وایلێبکەم بڕوا.

- دایکم لەنهۆمی سەرەوەیە، تەنها پێویستە بانگی بکەم بۆ ئەوەی تۆ بخاتە دەرەوەی ماڵەکە.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now