𝟮𝟵|

6.2K 901 298
                                    


"لەڕاستیدا کەوتمە داوای خۆشەویستی تۆوە تەنانەت پێش ئەوەی تێبینی بکەم"

Yoongi's POV:

ڕۆژی دواتر؛

بەرەو ژووری خەوتنەکەی جیمین ڕۆیشتم  و لەدەرگام دا پێش ئەوەی يڕۆم بۆ ژوورەوە

ـ ئامادەی؟

"بەنزیکەیی، دەڕۆین بۆ کوێ؟"

ـ یانە لەگەڵ هەندێک هاوڕێیا.

"پێویستە پەیوەندیەک بکەم"

سەیری مۆبایلەکەی جیمینم دەکرد هەر کە بەدوای ژمارەکەیا دەگەڕا.

پەیوەندیەکە.... "جادووکەر💜"ە

ـ پەیوەندی بە ئانیەوە دەکەی؟

وەڵامی پرسیارەکەی نەدایەوە و قسەی کرد بۆ موبایلەکە.

"هێی، سڵاو، پلانت هەیە بۆ ئەمشەو؟"

پرسیاری کرد و پاوسێکی درێژ هەبوو.

"دەزانم بەڵام دەتوانی بێی بەبێ ئەوەی ئەو بزانێ"

دوورکەوتەوە لەمن و بیستم بە تۆنێکی هێواشەوە قسەی کرد.

"ئەوە بۆ من بکە، تــکایە ~"

ئۆهـــ، نەخێر ئەومان لەدەست دا!!

ئانی وادیارە ڕازی بووبێ هەر کە جیمین پەیوەندیەکەی داخستەوە لەگەڵ زەردەخەنەیەکی گەمژانە لەسەر ڕووخساری.

ـ تۆ گۆڕاوی، پیاو.

هیچ شتێکی نەگوت. تەنانەت نکۆڵیشی لێنەکرد. واو، ئەو جادووگەرە بەڕاستی بووە بەجادووگەری ئەو.

ئەمە زۆر باشتردەبێ لەوەی خەیاڵم دەکرد. جیمین شتەکانی زۆر سەرنجـڕاکێش تر کرد بۆ من.

Anne's POV:

هیچ شتێکم نیە بیپۆشم.

بۆچی منی بانگێشت کرد بۆ دەرەوە ئەمڕۆ؟

هێشتا دەنگە نەرمەکەی ئەوم لە یادە کاتێکداوای لێکردم بڕۆمە دەرەوە لەگەڵی، چۆن دەتوانم بڵێم نەخێر؟

تاکە کەس کە بتوانێ من بپارێزی ئێستا، ئەوە نیکیە.

پەیوەندیم پێوە کرد و بەخێرایی وەڵامی دامەوە.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now