𝟯𝟰|

6K 935 219
                                    


"لەکۆتایی ڕۆژەکەدا،
دەمەوێ لەتەنیشتم بیت"

Jungkook's POV:

تێبینی جیمینم دەکرد کە لەلایەکی ژوورەکەوە دەڕۆیشت بۆ لاکەی تر، لەدیوارەکەی دا و پاشان لەسەر سیسەمەکەی دانیشت، ڕووخساری گرت بەدەستەکانی بۆ هێمن بوونەوە.

ـ هێمن بوویتەوە؟

هیچ شتێکی نەگوت، تەنها لێوەکانی بەتوندی بەیەکەوە وەنا، سەیری لایەکی تری کرد.

تێهیۆنگ بەڕاستی کوڕێکی باشە، بەڵام ناتوانم نکۆڵی لەوە بکەم کەکەمێک توڕەم لەئەو. کاتێک کەسێک ئازاری براکەم دەدا یان بێزاری دەکات، ناتوانم هەست بەبێزاری نەکەم. بەتایبەتی کە هەفتەیەی خراپمان هەبوو.

جیمین پاڵکەوت لەسەر سیسەمەکە، چاوەکانی سەیری سەقفەکەیان دەکرد.

ـ تۆ نابێ بکەویتە ناو هاندانەکەی ئەوەوە.

"پەشیمان نیم لەوەی کە مستێکم لێی دا"

ـ توندوتیژی هەرگیز وەڵامەکە نیە، جیمین.

"دەست مەکە بەقسە ڕەوشتیەکانت"

ـ تۆ پێویستە فێربیت چۆن کۆنتڕۆڵی هەستەکان بکەیت.

"هەستەکان ...."

پێکەنینێکی گاڵتەپێکەری کرد.

"ئەوە کێشەکەیە، شتەکان ئاسانتر بوون کاتێک هەستم بە هیچ شتێک نەدەکرد"

ـ بەڵام تۆ دڵخۆش نەبووی.

هیچ شتێکی نەگوت، بێدەنگی دەستی بەسەر ژوورەکەیا گرت.

کەسێک لەدەرگاکەی دا.

"وەرە ژوورەوە"

خزمەتکارەکە هاتە ژوورەوە.

"خواردن و خواردنەوەکانم هێنا وەک چۆن داوات کردبوو، بەڵام میوانەکانت ڕۆیشتن"

جیمین بەخێرایی هەستایەوە.

"هەموویان؟"

دەزانم مەبەستی پرسیارەکەی چیە، ئەو دەیەوێ بزانێ ئەگەر ئانی ڕۆیشتبێ.

"بەڵێ، هەموویان ڕۆیشتن"

ڕووکەشی جیمین گۆرا بۆ ڕووکەشێکی خەمبار، هەرچەندە هەوڵی دەدا بیشارێتەوە.

خزمەتکارەکە ڕۆیشت.

ـ ئەوە شتێکی ئاساییە کە ئەوان رۆیشتن، لەبەرئەوەی ئێمە ئەوانمان بەتەنها جێهێشت.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now