𝟴|

5.7K 969 283
                                    


"من ئاڵوودەی ئەو شێوەیە بووم کەهەستی پێدەکەم کاتێک کەبیر لەتۆ دەکەمەوە"

Anne's POV:

"ئانی ڕاکاا!!!"
نیکی هاواری کرد

- هەوڵدەدەم!!

"ئێمە هەر لەیەکەم ڕۆژەوە درەنگـ دەکەوین بۆ قوتابخانە!!"

- وە ئەوە هەڵەی کێ بوو؟

"من پێم گوتی، کە ئێمە پێویستە ~"

- کارتێکەر دەرکەوین.

قسەکەم بۆ تەواو کرد.

"بەڵی، ئێستاش زەردەخەنە بکە و بحەسێوە، ئێە گەیشتین"

لەبەردم دەرگای چوونە ژوورەوەی قوتابخانە وەستام، سەیری ئەو باڵەخانەیەی بەردەمم دەکرد.

بابڕۆین!

هەنگاومان نا بۆ ژوورەوە و بەناو ڕاڕەوەکەیا ڕۆیشتین.

"ئەمە لۆکەرەکەی تۆیە. منیش دەڕۆم بۆ لای لۆکۆرەکەی خۆم، لە پۆل دەتبینمەوە"

ئەو قوتابخانەی ئامادەییە یەکەم قوتابخانەی گشتیە لە ناوچەکەم و وە زۆریش بچووکە. ئەمە لەبەرئەوەی زۆرێکـ لەو خێزانە دەوڵەمەندانەی کە لێرە دەژین، پێیان باشترە منداڵەکانیان لە قوتابخانەیەکی باشتر و تایبەت ناونوس بکەن.

پەرتووکەکانم لەناو لۆکەرەکەم دانا و وە ئەو شتانەی کە پێویستیشم بوو دەرمهێنا.

هەر کەدەرگاکەم داخست، سوپرایز بووم هەڵبەزیمەوە .

- جۆنگکووک؟

"سـڵاو!"

- چی دەکەی لێرە؟

"قوتابی نوێم"

- قوتابی نوێ؟ ئەی تۆ لە قوتابخانەیەکی تایبەت نەتدەخوێند؟؟

"گوازرامەوە بۆ ئێرە، ماندوو بووم لەشوێنێکی پڕ لەخراپە و بەغیلی"

- وە خێزانەکەت ڕێگەیان پێدای؟

"باشە، دەستیان بەهەرایەکی گەورە کرد بەڵام جیمین یارمەتی دام لە ڕازی کردنیان"

جیمین ...

ئەگەر ئەو پێم بڵێ جیمینش لەو قوتابخانەیە ئەوا دەڕۆم لەپەنجەرەکەوە خۆم هەڵدەدەم.

خوولیا || 🔚Where stories live. Discover now