30p2

1.5K 262 156
                                    

سیدنی تێبینی یەختێکی کرد، کە گەورە و جوان بوو، هەموو ئەو شتانە زۆر پەرۆشی کردبوو.

"ئەوە زۆر جوانە."
سیدنی ووتی هەرکە سەرکەوتە یەختەکە. شەوەکە دیمەنێکی زۆر جوانی پیشان دەدا، مانگەشەوەکە دڵڕفێن بوو.

"مەلەوانگا لەناو کەشتی؟"
بە سەرسامییەوە پرسی.

هاوسەرە گەمژەکە دەستی پێکردەوە.
مێشکی نۆها ووتی بەلام ئەو بە نەرمی وەڵامی دایەوە.

"ئەوە یەختێکی نایابە، بۆیە. دەبێ هەموو شتێکی هەبێت."
وەڵامی دایەوە.

"باشە،. مەلەوانگات بۆ چییە لەناو کەشتی لەگەل ئەوەی کە لە ماڵەوە هەیە و دەتوانیت لە دەریاکە مەلە بکەیت؟"
سیدنی ووتی.
ئەمە گفتوگۆیەکی گەمژانە بوو لەگەڵی بەڵام لەم دواییەدا نۆها زۆر باسی شتی گرنگی نەدەکرد وە ئەوەش هەمیشە ماندوویی دەحەساندەوە.

"بەلێ ، ڕاست دەکەیت. با تەنها بلێین هاوڕێکانم مەلەوانگایان لێرە دەوێت. "
نۆها ووتی و بوتڵی شەرابەکەی کردەوە. سیدنی تێبینی مێزێکی کرد کە بۆ هەردووکیان ئامادەکرابوو کە بەرەو مێزەکە چوو بە ئاسایی ووتی،

"بەدڵنیاییەوە تۆ دەوڵەمەندیت، کە دەتوانیت مەلەوانگا بۆ هاوڕێکانت دروست بکەیت لەوکاتەی هیچ هاوڕێیەکت نییە. "

نۆها بە شۆکەوە سەیری سیدنی کرد. سیدنی کە ڕووخساری نۆهای بەوشێوەیە بینی دەستی کرد بە پێکەنین. زۆر پێکەنی تا گەدەی ئێشی کرد لەوکاتەی نۆها سەیری دەکرد. ئەوە یەکەم جار بوو کە سیدنی ببینێت بەو شێوەیە پێبکەنێ وە پێکەنینەکەشی مۆسیقایەکی خۆش بوو. نۆها زۆر دڵخۆش بوو نەیهێشت کەس لەگەڵیان بێت بۆ ناو ئەم کەشتیە. نەیدەویست کەس گوێی لەو مۆسیقایە خۆشە بێت. خوانەکەیان خوارد لەوکاتەی سیدنی وا بیریکردەوە کە ئەم خوانە دیاریەکەی بووە.

یەختەکە لەلای دورگەیەک وەستا، نۆها هەوڵیدەدا کەشتییەکە بگەیەنێتە کەنارەکە لەوکاتەی سیدنی پرسیاری کرد.
"ئێمە لە کوێین؟"

"لە دورگەیەک"
وەڵامی دایەوە.

"واو، پێشتر هەرگیز لە دورگەیەک نەبوومە."
سیدنی پێی ووت کە قاچەکانی خستە سەر لمی کەنارەکە.

"باشە ، ئێستا تۆ دانەیەکت هەیە؟"
نۆها ووتی و سیدنی لە شوێنی خۆی وەستا.

"چی؟"
بە سەرسامییەوە ووتی.

"باشە، تۆ پێت ووتم کە بەو پارەیەی لەو چاوپێکەوتنەدا دەستم دەکەوێت دیارییەکت بۆ بکڕم،. منیش ئەو دورگەیەم بۆ کڕیت."

"دورگە دەکڕدرێت؟"
سیدنی پرسی.

"هممم،. بەڵێ سیدنی "
هەوڵیدا بە نەرمی وەڵامی بداتەوە.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now