12

1.2K 272 33
                                    

نیو سەعات دەبێت ئەو کۆمپانیای کە ئاهەنگەکەی ڕێکدەخست هاتووە، کورسیەکانیان داناوە و شتەکانیان بە باشی ڕێکخستووە. من دەبایە چاودێریم بکردبان بۆ هەر کارێکیان بەڵام مێشکم ناتوانێ جەختی لەسەر بکاتەوە بەهۆی ئەو کارەی ئەمڕۆ بۆیان داناون بیکەم. بۆیە ئالیس لە جیاتی من ئەو کارە دەکات.

کۆمپانیاکە گارسۆنی خۆیان هەیە بۆیە من و ئالیس پێویست ناکات زۆر کار بکەین. بۆیە ئێستا لە چێشتخانەکە دانیشتووم و بیر لەو کارە دەکەمەوە کە بلەیکەکان پێیان ڕاسپاردووم.

نەمدەتوانی بە ئالیس بڵێم چ شتێک لە پشت نیگەرانیەکەمەوەیە. داواکردنی یارمەتی لێی هەرگیز قازانجی بۆ من نەبووە، بۆیە چیتر هەوڵ نادەم.
ئێستا لە چێشتخانەکە وەستاوم و چایە بۆ ئیزابێلا ئامادەدەکەم.

بیرم لەوە نەدەکردەوە کە درۆ بکەم یان نا، چونکە دەمزانی دەیکەم. بەڵام هەستم بە ترس دەکرد. چی دەبێ ئەگەر لە پاش ئەوە، ئەو پیاوە ئازارم بدات.
هێشتا خەریکی ئامادەکردنی چایەکە بووم،تا ڕۆسی هات و ووتی.

"هەرئێستا کەسێک بێتە ژوورەکەم"
بێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵام بکات ڕۆشت.

کە چایەکەم ئامادەکرد، چوومە ژوورەکەی ئیزابێلا.
کچێکی 20 ساڵان قژی بۆ ڕێک دەخست. شتێکی تر کە پیشانی دەدا ئەم خوانە گرنگە بۆ بلەیکەکان ئەوەبوو ئیزابێلا تەنیا لە کاتە گرنگەکان کەسێکی پڕۆفشناڵی دەهێنا بۆئەوەی جوانکاری بۆبکات.
وە کچەکانی تریش.

پاش ئەوەی کە چایەکەم بۆ دانا، چاوەڕێی داواکارییەکی تری بووم، تا بە ئاماژە پێی ووتم بڕۆم.
بۆیە ڕۆشتم بۆ ژووری ڕۆسی.

"بۆچی وا درەنگ هاتی؟"
هاواری کرد.

پێش ئەوەی وەڵامی بدەمەوە ووتی
"کراسەکەم لە کوێیە؟"

"من..." خەریک بوو پێم دەوت، کراسێکی بۆ هەڵدام و پێش ئەوەی بکەوێتە سەر زەوی هەڵم گرتەوە.

"هەرئێستا ئەم دانەیەم بۆ وتوو بکە."
ووتی و ڕووی خۆی سوڕاندەوە ئاوێنەکە و ئەو کچەی جوانکاری بۆ دەکرد بەردەوام بوو.

ژوورەکەم جێهێشت و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی.
زۆر ئاسودە بووم کە ژوورەکەی ئەوم جێهێشت بێ ئەوەی هیچ ئازارم بدات. کراسەکەیم بە وریاییەوە گرتبوو و چووم بۆ ژوورەکەم.خانووەکە ژوورێکی هەیە بۆ ووتو کردنی جلەکان بەڵام من هەموو جار لە ژوورەکەی خۆم ووتویان دەکەم.

کراسە شینەکەی لەلای وتووەکە بوو.

٢٠ خولەکی پێچوو تا ئەو کراسەم وتوو کرد.کە تەواوم کرد بێ ئەوەی یەک چرکەش بەفیڕۆ بدەم چوومەوە ژوورەکەی.
هەستم بەلاوازی دەکرد، ئەو برینانەی ماریا دروستی کردبوون چوار ڕۆژ بەرلە ئێستا ئازاریان دەدام.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora