16 P2

1.2K 273 66
                                    

داوام کرد بوەستێ، ئەویش بێ هیچ کاردانەوەیەک ڕۆشتە ژوورەوە. وەک من دەزانم خەڵکی حەزیان لێیە لەلایەن وێنەگرەکانەوە وێنەیان بگرێت، باش دیارە هەموو کەسێک وەک یەک نییە.

وە منداڵەکانیش ئێستا زوو توڕە دەبن، لەوکاتەدا منداڵی خۆمم بیرکردەوە.
منداڵییەکی خۆشم نەبوو، چونکە توڕە و لاسار بووم هەردەم لە کوڕەکانی هاوتەمەنم دەدا، وە کەمێک زیرەک بووم بەڵام بەو ڕادەیەش نا شانازی پێوە بکەم.

کامیراکەم هەڵگرت و چوومەوە لای ئۆتۆمبێڵەکەم، کەسێک کە لە چلەکانی تەمەنیدا بوو دەرکەوت کە خۆی بە بێن ناساند.

داوای لێکردم کە لە پشتەوەی خانووەکە ئۆتۆمبێڵەکەم ڕابگرم، و منیش ئۆتۆمبێڵەکەم بردە پشتەوەی خانووەکە.

بڕیارم دا پەیوەندی بە سکرتێرەکەمەوە بکەم، کە دەبێ ئێستا گەیشتبێتە ئیتاڵیا. دەربارەی چەند شتێک قسەمان کرد، پێم ووت کە ئێمە هاوکاریان دەکەین هەرچەندە نرخەکە زۆر بێت و زیانم بەرکەوێت.

وە پێی ووتم کە وردەکارییەکانی بە ئیمەیڵ بۆم ناردووە.
چوومە ناو ئۆتۆمبێڵەکەم و سەیری ئیمەیڵەکانم کرد، کۆمپانیایەکە چاوپۆشی لە قەرزێکی یەکجار زۆر دەکرد. پەیوەندیم بە سکرتێرەکەم کرد و پێم ووت کە لە کاتی کۆبونەوەکە پەیوەندیم پێوە بکات بۆئەوەی بزانم باسی چی دەکەن.

سەیری ئیمەیڵەکانی بەشی مارکێتەکانم کرد کە دوێنی بۆیان ناردبووم. پاش تەواوبوون پەیوەندیم بە ئەلبێرت کرد تا نانی بەیانیم بۆ بهێنن.

لە ئۆتۆمبێڵەکە دابەزیم و سەیری ئەو وێنانەم دەکرد کە بۆم ناردرابوون. لەناکاو چاوم چووە سەر ئەو قژ سورە کە بەیانی وێنەم گرت وابزانم بەرەو چێشتخانەکە دەچوو.
پشتگوێم خست، بەردەوام بووم لەسەیرکردنی وێنەکان.
لەوکاتە پەیوەندیم بۆ هات لەلایەن سکرتێرەکەم. پێدەچوو کۆبونەوەکە دەستی پێکردبێ. وەک هەموو کات یەکەم جار باسی دەسکەوتەکانی پێشوویان دەکرد. بەڵام سکرتێرەکەم پرسیارەکەی دەست پێکرد بە نوێترین دەسکەوتیان.

هەندێکجار زۆر دڵڕەق دەبێت.

زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد، بەڵام دواتر بۆنی کێکم کرد، ئاوڕم دایەوە و بینیم هەمان قژ سور لە پشتمەوە وەستاوە وە سینیەکی لە دەستە.
سینیەکە هیچ کێکی لەسەر نەبوو بەڵام ئەو خزمەتکارە بۆن کێکی لێدەهات.

سەرنجم خستەوە سەر کۆبونەوەکە و ساندویچێکم هەڵگرت.
سکرتێرەکەم پرسیارەکانی وەک ئاگر وابوون بەڵام ئەو کەسەی وەڵامیشی دەداوە زۆر زیرەک بوو.

بەڵام دواتر تێبینی شتێکی سەیرم کرد، کچەکە زۆر بێدەنگ بوو.
وەک ئەوە نییە بمەوێ قسە بکات، لە ڕاستیدا خۆشحاڵ دەبم کە هەندێک کەس کەم قسە دەکەن.
بەڵام ئەو کچە هەر سڵاوێک یان هیچ ئاماژەیەکیشی نەکرد.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now