26

1.4K 261 126
                                    

"ئەوە منم"
ووتی و لە تەنیشتی پاڵکەوت، سیدنی هەناسەیەکی قوڵی دایەوە لە وەڵامدا لەوکاتەی کە ترس لە ناو لاشەی بڵاوببوەوە. نۆها بە توندی لە باوەشی گرتبوو و سیدنیس دەیتوانی لە هەناسەکانی بۆنی ئەلکحول بکات.

نۆها پاش شەوێکی سەخت بڕیاریدا لەناو باوەشی هاوسەرەکەی بخەوێت.

سیدنی بە تەواوی شەوەکە بە ئاگا مایەوە وە بە بێدەنگی سەیری خۆرهەڵاتنی دەکرد لە پەنجەرەکە وە سەرسام بوو.
بۆچی خۆر هەموو ڕۆژێک هەڵدێت؟
ئایا ماندوو نابێت لەوەی ئاوا بێت؟

هەرچەندە هەستی بە نیگاکانی نۆها دەکرد بەڵام چاوی لەسەر دیمەنەکە لانەدەبرد. نۆها لەسەر جێگاکەی هەڵسا و سەیری هاوسەرەکەی کرد کە لەناو جێگاکە بوو وبۆ ماوەیەک سەرسام بوو چی وای لێدەکات بەوشێوەیە سەیری دەرەوەی پەنجەرەکە بکات بێ ئەوەی چاوی بنوقێنێت و دواتر بە هێمنی چووە دەرەوە.

نۆهاش ڕوتینی ڕۆژانەی دەست پێکرد، چووە چێشتخانەکە  خواردنێکی بەپەلەی بۆ خۆی ئامادەکرد، دەیزانی کە دەبێت خۆی ئامادەی بکات بۆیە بە زوویی بەرەو چێشتخانەکە چوو. بەڵام لە چێشتخانەکە سیدنی بینی بە جلێکی سادەوە، بە پێچەوانەی ڕۆژەکانی تر،جلەکانی بە تەواوی دایپۆشیبوو. وە قژیشی بە شێواوی بەستبوو.

نۆها لە ژووری نانخواردنەکە دانیشت و سەرقاڵی مۆبایلەکەی بوو، کە خواردنەکەی لە پێش دانرا چاوی لەسەر شاشەکە لابرد و لەناکاو مەچەکی سیدنی بینی کە بریندارببوو. بە ڕوونی پەنجەکانی ئەوی لەسەر دیاربوو لەوکاتە شەوی بیرکەوتەوە کە چەند بەبێ بەزەییانە مەچەکی گرت.

سیدنی خەریک بوو دەڕۆیشت کە نۆها پرسی.
"بۆچی دوێنێ پەیوەندیت کرد؟"

کەمێک گەڕایەوە لەبەر پرسیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی. دواتر ووتی.
"بمبورە، دووبارە نابێتەوە"
وەڵامی دایەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک نۆها وەڵامەکەی بەدڵ نەبوو.
ئایا چیتر نیگەرانم نابێت؟ تەنانەت واش پیشان نادات.

"زۆرباشە، چیتر پەیوەندیم پێوە مەکە مەگەر مردیت."
ووتی و سەیری ناو چاوی سیدنی کرد. پرسیارەکەی سیدنی نەشڵەژاند، بەڵکو، دەیتوانی لە ناو چاوەکانی ببینێت کە هاواری دەکرد ئەگەر مردیشم پەیوەندیت پێوە ناکەم. بەڵام دەمی ووتی.
"تێگەشتم."

لە چێشتخانە ویستی خۆی سەرقاڵ بکات بە شتێکەوە، هەرچەندە زۆر کار نەبوو تا بیکات. بەڵام هەرچۆنێک بێت دەتوانێت نانی بەیانی بۆ خۆی ئامادە بکات. سەیری ئەڵقەکەی کرد بەڵام ئەمجارەیان هێزێکی تەواوی پێنەبەخشی. لەبەر چەند هۆکارێکی نەزانراو، بیریدەکردەوە کە لەوانەیە نۆها ئەوی خۆش بووێت. بەڵام ئێستا هەموو شتێک ڕوونە. ئەو هیچ نەبوو لە ژیانی نۆها، چونکە ئێستا دەیزانی تەنیا وەک جەستەیەکی ترسناک دەیبینێت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now