22

1.4K 273 74
                                    


سەری بەرز کردەوە و لە دەوروبەری خۆی ڕوانی کە داپۆشرابوو بە ڕەنگی ڕەش و وێنەیەکی بینی. فرمێسکەکانی سڕیوەو وێنەیەکی گەورەی نۆها بە دیوارەکەوە هەڵواسرابوو.
ئەو کێیە؟
دیسان هەناسەی قورس بوو. شتەکانی دەوروبەری دەیترسێنن وا هەستی دەکرد کە لە قەفەزێک بەندکراوە،بەڵام برسی بوو و خەویشی دەهات.

لەسەر زەویەکە هەستا و هێشتا بە سەرسامییەوە سەیری دەوروبەری دەکرد و سەیری وێنەکەی دەکرد. لەسەر جێگاکە پاڵکەوت و بەتانیەکەی بەسەر سەری دادا هەستی بە سەرسامی دەکرد. هەرگیز لە ژیانیدا، لە ژوورێکی لەم شێوەیە نەبووە بەتانییەکە زۆر نەرم و گەرم بوون. لەناو جێگاکە خۆی ئارام کردەوە و ویستی بەباشی بیر لەو شتانە بکاتەوە کە بەسەریهاتوون. ئەو هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو دڕندەیە نەکرد و لەژێر گڵیش نییە. بەوشێوەیە ئازاد نییە کە دەیویست بەڵام هێشتا هەموو شتێک باشە.

دەبێت قسە لەگەڵ بکەم، بە هیچ شێوەیەک ناتوانم لەگەڵ ئەو بژیم، تەنانەت ناشیناسم.

بەڵام کۆمەڵێک پرسیاری لەناو مێشکی بوون
بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ مندا کرد؟ ئایا ئەوە تەڵەیە؟ من جوان نیم، دەوڵەمەند و زیرەکیش نیم.
دەبێت شتێک هەبێت کە من هەستم پێنەکردووە.

وە لەگەڵ ئەو بیرکردنەوانە کەوتە ناو خەوەوە تا کەسێک لە دەرگای دا.
هەناسی وەستا، بێدەنگ مایەوە تا ئافرەتێک لەلاکەی ترەوە ووتی.

"خاتوونەکەم نانی ئێوارەم بۆ هێناویت."

"وەرە."

کچێک کە لە بیستەکانی تەمەنیدا بوو هاتە ژوورەوە و سەری نزم کردبوو، خواردنەکەی لەسەر مێزەکە دانا لەوکاتەی کە سیدنی هەستی دەکرد کە گەدەی بەتاڵە. کە کارەکەی تەواو کرد بە بێدەنگی لەلایەک وەستا.

"تۆ ناڕۆیت؟"
سیدنی ووتی.

" ئەگەر هیچ داواکارییەکت نەبێت دەتوانم بڕۆم."
خزمەتکارەکە وەڵامی دایەوە و سەیری سیدنی کرد.
چاوێکی شین و زەردەخەنەیەکی جوانی هەبوو بەڵام دواتر شتێک گۆڕا لە چاوەکانی کە سیدنی نەیتوانی تێبگات تا ووتی.
"گەرماوێکت بۆ ئامادە بکەین؟، دوێنێ پێمان ڕاگەیەندرا کە تۆ دێیت بۆیە نەمانتوانی ئامادەکاری تەواو بکەین."

سیدنی سەیری جلە بوکێنیەکەی کرد کە هێشتا لەبەری بوو. ئەوەندە ماندوو ببوو کە گوێی بە جلەکانی نەدابوو.

" زۆر سوپاسگوزار دەبم ئەگەر شتێکی ئاسودەترم بۆ بهێنیت."
سیدنی ووتی.

وابیریدەکردەوە کە خزمەتکارەکە بە سەریدا هاوار دەکات، بەڵام هیچ شتێک ڕووینەدا تەنیا سەری جوڵاند و ڕۆیشت.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon