6

1.2K 287 105
                                    

************************************وشەکان لە هەموو شارۆچکەکە بڵاوبونەوە بەخێرایی، ڕۆژێک هەبوو لە مانگ کە سیدنی و ئالیس دەچون بۆ بازار، بەڵام ئەو جارەیان جیاوازبوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

************************************
وشەکان لە هەموو شارۆچکەکە بڵاوبونەوە بەخێرایی، ڕۆژێک هەبوو لە مانگ کە سیدنی و ئالیس دەچون بۆ بازار، بەڵام ئەو جارەیان جیاوازبوو.
گوێی لە کۆمەڵە دەنگێک بوو لە دوای خۆی، زۆر شڵەژا کە زانی هەموو خەڵکی شارۆچکەکە دەزانن کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو دڕندەیە دەکات.

لە شەودا لەسەر جێگاکەی ڕاکشابوو، نەیدەتوانی بخەوێ.

زۆر بیری باوکی و ئاسودەیی ماڵە کۆنەکەی دەکرد، ئەوە سێ ساڵ دەبێ کە لە ناو ئەم ئازارە دەژیێت.

ئالیس و بێن خێزانی ئەو نەبوون، تەنها باوکی ئەگەر لە ژیانا مابا ئەوە ئەو تاکە خێزانی بوو.

بەیانی دواتر، زۆر بە زوویی هەڵسا لە خەو، وە دەستی کرد بە کارەکانی، پاش چەند ماوەیەک ئالیسیش هەڵسا،هیچ شتێک نەمابوو بکات. ئالیس کە سەیری چاوی کرد دەیزانی کە نایەوێ چیتر لەگەڵ کەسیاندا قسە بکات، وە ئەوانیش هەوڵیان نەدەدا چونکە دەیانزانی کە متمانەی ئەویان لەدەست دا.

ڕۆژەکان تێپەڕین، سیدنی زیاتر بێدەنگ بوو، تا وای لێهات بەتەواوی قسە نەکات.
ئالیسیش لەبارەی ڕۆژە خۆشەکان چیتر قسەی لەگەلنەکرد. چونکە ئالیسیش زانی کە ئەم منداڵە هیچ ڕۆژێکی خۆشی تری نییە.
تەنانەت پیتەر و بێنیش بەزەییان پێدەهاتەوە.
ئەوە ئەو کاتە بوو کە سیدنی چیتر سەیری چاوی هیچ کەسێکی نەکرد، هەموو کات سەری نزم کردبوو.

تەمەنی 16 ساڵ بوو کە بە ڕۆژی پێکەوەی بلەیکەکان ناسرابوو، ئەم ئاهەنگەی زیاتر لە 70 کەس هاتبون.
تەنانەت ڤیڕۆنیکا و جێنیفەریشی ئەو ڕۆژە بینی. ئەوان دڵخۆش و تەندروست دیاربوون، بەڵام سیدنی هەرگیز گرنگی بەوە نەدا تەنانەت سەیری ڕوخساریشیانی نەکرد.
بەڵام گوێی لێبوو کە لەگەڵ خەلکی تر قسەیان دەکرد.
کاتێک کە خزمەتی میوانەکانی دەکرد وەک ڕۆبۆت.
ڕۆبۆتێکی بێ ژیان.
بەروانکەیەکی شینی لەبەربوو لەگەڵ پارچە قوماشێک کە پرچی پێداپۆشیبوو.
ئەو بە کەسێکی 16 ساڵان نەدەچوو. زۆر زۆر لاواز بوو، دەستەکانی زۆر هەڵئاوسابوون.

منداڵێکی تەندروست لە کێڵگەکە یاری دەکرد، ئەوە کوڕی ڤیڕۆنیکا بوو،کەمێک دواتر دەستی کرد بە گریان. هەموو خەڵکەکە سەیری دەوروبەری خۆیان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن ئەو دەنگە لە کوێ دێت، تا سیدنی هات و منداڵەکەی دا دەست ڤیڕۆنیکا. ڤیڕۆنیکا بە چرپە ووتی بمبورە.
بەڵام سیدنی بەردەوام بوو لە دانانی قاپەکان وەک ئەوەی گوێی لێنەبوە.

میوانەکان ڕۆشتن تەنیا دوو پیاو نەبێت کە سیدنی لەو کاتە خەریکی دانانی نانی ئێوارە بوو بۆیان، وە لەوکاتەدا ماریا پێی گوت کە دەستشۆر بە یەکێک لە پیاوەکان نیشان بدات، وە سیدنیش کە خەریک بوو پیشانی دەدا لەو کاتە پیاوەکە لە پشتەوە سیدنی گرت لەوکاتە سیدنی زۆر شڵەژا و ترسا.
وە دەیویست کە بەزۆری ماچی بکات بەڵام سیسنی ڕێگری لێکرد و بەزۆر دەیویست دەربازی بێت،. وە پیاوەکەش دەستی لەسەر دەمی دانا ووتی.
"ئارام بە، ئەگەر هەنتەکان گوێیان لێبێت دەمکوژن."

باوەشەکەی توند کردوو ووتی
"ئەو جارەیان کە گەڕامەوە وەک جاتون هەنت دەتبینم، بەڵام هەر کە بێزار بووی دەتوانی پەیوەندیم پێوەبکەی بۆئەوەی پێکەوە خۆشی ببینین"

دواتر ڕۆشت، خەندەیەکی بە فیزی لەسەر ڕوخساری جێهێشت.
لەوکاتەدا سیدنی نەیتوانی خۆی بگرێت و کەوتە سەر زەویەکە، گوێی لە پیاوەکە بوو گوتی گەمژەی بەبەخت.
پاش ماوەیەک دواتر زانی ئەو پیاوە کێیە، ئەوە هاریۆت بوو هاورێیەکی نزیکی ئارثەر هەنت.

لە شەودا هەولی خۆکوشتنی دا بەڵام نەیتوانی،ڕۆژەکان زۆر قورس بوو بوون بۆ تێپەڕاندن لای ئەو، بینینی ڤیرۆنیکا و جێنیفەر بە دڵخۆشی ئەوی دەکوشت، بەوشێوەیە ئەویان بەجێهێشت بەتەنیایی. وە ئێستاش ئەو ژیانێک دەژی کە هەموو پیاوەکان لای وەک دڕندەیەکە، هەموو ئامادەن بۆئەوەی ئازاری بدەن. هەرکاتێک دەیویست خۆی بکوژێت نەیدەتوانی، بۆیە بێدەنگی دوعای مردنی ئەکرد.

زستان تێپەڕی و هاوین هات، کابوسەکانی خراپتر بوون، وە زانینی ئەوەی ڕۆژی لەدایک بوونی 20 ڕۆژی تری ماوە ئەوە ئەوی دەکوشت،
زۆر کاری دەکرد بۆ ئەوەی ماندوو بێت و شەوەکان بە خەوێکی قورس بەسەرببات بەڵام بێسود بوو، کاتێک کە نانی ئامادەدەکرد، گوێی لە خێزانەکە بوو بە پەرۆشەوە باسی هاتنی کەسێکیان دەکرد، بەڵام گرنگی پێنەدا.

بەڵام دەیزانی پاش 5 ڕۆژی تر کەسێکی گرنگ دێت.

************************************

دەبێ ئەو کەسە سوارچاکەکەی نەبێت؟ بێت و شازادەکەی لە دۆزەخەکە ڕزگاربکات؟
یانیش تەنها ئازارەکانی زیاد ئەکات؟

Love you all

AUTHOR (نوسەر)

Instagram :theashlehqueen

Twitter:AshlehQ

Facebook page : Ashleh Queen

AshlehQueen

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now