17

1.1K 270 91
                                    

خانووەکەم جێهێشت بێ ئەوەی بوەستم.
بە یەک سەعات و نیو گەیشتمە لای چادرەکەم، کە لە ئۆتۆمبێڵەکەم دابەزیم تێبینیم کرد کە تایەکان پەنچەر بووینە.

جەوی ئەوەم نەبوو  بیگۆڕم بۆیە پشتگوێم خست.
نازانم ئەوەی کردم باش بوو یان خراپ، بەڵام وای لێکردم ئارام ببمەوە.

بەرەو دەریاچەکە چووم بۆئەوەی ماسی بگرم، هەموو هەوڵی خۆم دەدا بۆئەوەی وا هەست بکەم ویژدانم ئاسودەیە. وە بەدەستهێنانی ئەمەش بردنەوەیەکی گەورەیە.

فێربووم بۆچی پێویستە کەسێک سوودی هەبێت ئینجا دەبێت یارمەتی بدەیت. فێربووم چۆن نەرم و نیانی دەتوانێت بەرزت بکاتەوە. وە نەشمدەویست وانەکانم بەفیڕۆ بچێت. دەمزانی کە ئەوە من نیم. بەڵام هیچ هەڵبژاردەیەکی ترم نەبوو تەنها ئەوەی بە پتەوی بمێنمەوە و نەشڵەژێم. ئەوەش قوربانی دانی دەوێت.

هێشتا چاوەڕێم دەکرد تا ماسییەک بگرم. لەوکاتە گوێم لە دەنگی قیژەیەک بوو بۆ یارمەتی و دەنگی ئاوەکەی لە دواوە بوو، کچێک نوقم دەبێت.
چەند چرکەیەک وەستام بۆئەوەی بزانم چی ڕوویدا. دواتر بە خێرایی خۆم فڕێدا ناو ئاوەکە کچەکە وەستا لە هاوارکردن بەڵام دەمتوانی گوێم لە دەنگی ئاوەکە بێت. کە گەیشتمە ئەو شوێنەی کچەکەی لێ بوو وابیرمکردەوە کچەکە کەوتۆتە خوارەوەی ئاوەکە. بێ ئەوەی چرکەیەک بەفیڕۆ بدەم چوومە قوڵایی ئاوەکە، نەمدەتوانی بەهۆی تاریکاییەکە هیچ شتێک ببینم. دەستم بەولاو بەولادا دەسوڕاند بۆئەوەی بیدۆزمەوە.
کە خەریک بوو بێهیوا دەبووم دەستی چەپم بە دەستێک کەوت و ڕامکێشا بۆ لای خۆم.
کچەکە بێهۆش بوو و هەناسەشی نەدەدا. بۆیە بە خێرایی بەرەو لێواری دەریاچەکە چووم. ئەوکاتەی لە دەریاچەکە دەرمهێنا زۆر سەرسام بووم.

ئەو کچە قژ سور بوو. جەستەیەکی سارد و ڕووخساری ڕەنگ پەڕیو بوو. هەمان جلە شینەکەی لەبەربوو. بەخێرایی پاڵەپەستۆم خستە سەر سکی بە دەستم.
زۆر نیگەران بووم کە هیچ جوڵەیەکی نەبوو بەڵام لە پێنجەم جار ئاوەکەی هەموو فڕێدا.
کە زانیم هەناسە دەدات ئارام بوومەوە.

دەبێت بیبەمە نەخۆشخانە. بیرم کردەوە.
بەڵام دواتر بیرم کەوتەوە تایەکانی ئۆتۆمبێڵەکە پوچەڵن.
سەیری دەوروبەری خۆم دەکرد بۆئەوەی  بزانم چی بکەم. دواتر خۆم چەماندەوە لە ڕوومەتی کچەکەم دەدا بە لەسەرخۆیی.

"هێی، گوێت لێمە، هەڵسە.. بەنەفرەت بیت"
هەڵمگرت و بەرەو چادرەکەم بەڕێکەوتم. هەرکە گەیشتم لەناو چادرەکە دامنا.

بەخێرایی بەرەو ئۆتۆمبێڵەکەم چووم و هەندێک خاولی و فریاگوزاری سەرەتایی، جانتاکەشم هێنا کە کەلوپەلەکانمی تێدا بوو.

ڕووناکییەکەم داگیرساند، کە چاوم پێی کەوت و ئارەقەیەکی زۆرم کرد. ئەو وەکو مردوویەک بوو.
جەستەی هەموو برین بوو، ڕوومەتی چەپی مۆر ببوەوە بەهۆی زلەیەکەوە، وە لە لێویشی برینێکی بچوک هەبوو.چاوەکانیشی هەڵاساو بوون.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now