56

911 208 211
                                    

Unedited

"ماریا کێ؟"

"هاوڕێکەت... خاتوون بێنز، ئەوە ئاهەنگی ئەوانە."
نۆها وەڵامی دایەوە.

"من هیچ ماریا بێنزێک ناناسم."
سیدنی بە باوەڕبەخۆبوونەوە گووتی،. و نۆها چاوی بچوک کردەوە.

"ئەو هەموو. جارێک خەمبار دەبوو کە ئامبەری دەبینی.... وە مانگی رابردوو چەندین دیاری گرانبەهای پێشکەش کردن. و منداڵەکان ئەویان زۆر خۆشدەوێت."

ڕواڵەتی سیدنی شۆک بوو کە گوتی.
" من هیچ هاوڕێیەکم نییە...."

"لەوانەیە هاوڕێی منداڵیت بێت کە بیرت ناکەوێتەوە. زۆر بیری لێمەکەوە. دواتر،ئەو هاوسەری هاوڕێکەمە... و دەتوانین متمانەی پێبکەین. "
نۆها گوتی بە زەردەخەنەیەکی ئاسودەوە. ،بەڵام سیدنی شڵەژا بوو.

یەکەم شت کە کردی، مۆبایلەکەی لە دەست گرت و ناوەکەی نوسی، کە خەریک بوو کلیک لەسەر گەڕان بکات، یەکسەر خاتوون کوپەر پەیوەندی کرد.

" هێی، حاڵت چۆنە... "

" نیک قاچی شکاوە."
خاتوون کوپەر پێی گوت.

"چۆن؟ ... ئەو لە کوێیە؟"
سیدنی ترسا بە خەیاڵکردن لەو ئازارەی کە منداڵەکەی دەبێت تێیدا بێت. وە لەوکاتەدا بیری کەوتەوە ،کە ئەمڕۆ نیک نمایشی هەبووە.

"برینپێچیان لە قاچی داوە،. بەڵام ئەو دەترسێ و تۆی دەوێت. "
دڵی سیدنی لەناو سنگی گوشرا کە گوێی لەمە بوو،

"دەتوانم قسەی لەگەڵ بکەم."

"نەخێر،. دەرمانی هێمنکەرەوەیان پێداوە."
خاتوون کوپەر ماندوو دیاربوو.

"من لە ڕێگەم... کەمێکی تر دێم."
سیدنی گوتی پێش ئەوەی پەیوەندییەکە داخات خاتوون کوپەر پێی گوت کە ئاگاداری خۆی بێت.

لە ئۆفیسەکەی هاتە دەرەوە،. بینی نۆها لای کڵاودیا وەستاوە. بەخێرایی بەرەو ڕووی چوو.

" نۆها! نیک قاچی شکاوە ، هەر ئێستا دەبێت بچمە مەنهاتان. "

" ۆه! منیش لەگەڵت دێم. "
نۆها وەڵامی دایەوە بەڵام سیدنی بەخێرایی پرسی،

"ئەی کێ لای منداڵەکان دەبێت؟ من باشدەبم."

"ستافەکە ئاگاداریان دەبن.",
نۆها پێی گوت.

"ناتوانین تەنیا لای..... ستافەکە جیانبهێڵین. "
سیدنی باوەشی پیاکرد.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now