45

888 209 84
                                    

-unedited-

"باوکت لە کوێیە؟"
پرسیم و پرسیارەکەم وای لە کوڕەکە کرد بە شڵەژاوییەوە سەیری ئۆتۆمبێڵە بکات پێش ئەوەی وەڵام بداتەوە.
"باوکم.....باش نییە."
پێش ئەوەی بتوانم هیچ شتێک بڵێم ووتی.
"بەڵام باش دەبێت."

"دڵنیام باش دەبێت"
بە خەندەیەکەوە ووتم.

کوڕەکە سوپاسی کردم پاش ئەوەی کچەکەم دا بە پاسەوانەکە وە نەمتوانی خۆم بگرم و پرسیار نەکەم.
"ناوت چییە؟"

"گیدیۆن."
ئەو ڕووناکیەی لەناو چاوەکانی دەمبینی زۆر جوان بوو ، خۆم چەماندەوە تا ئاستی گیدیۆن و پێم ووت.
"پێویستە باشتر ئاگاداری خوشکەکەت بیت.گیدیۆن."
لە وەڵامدا ماچی کردم و ووتی.
"سوپاس ، تۆ زۆر جوانیت."

"هەروەها تۆ کوڕێکی باشیت."
حەزم دەکرد بزانم باوکیان کێیە و بۆچی حاڵی باش نییە.بەڵام هەموو ئەمانەم لەبیر کرد کە نیکم گەڕاندەوە بۆ ئەو شوێنەی لێی دەماینەوە.کەمێک یاریم لەگەڵ کرد و نیک لەبەرامبەردا یارمەتی دام بۆ ئامادەکردنی نانی ئێوارە.

من هاتبووم بۆ ئەو شوێنە تا ئەگەر بتوانم ڕووخساری نۆها و منداڵەکانم بهێنمە پێش چاوم بەڵام جگە لەوەی خۆم وەک گەمژەیەک نیشان دا چیترم نەکرد.
لەگەڵ نیک چووین بۆ سەیرکردنی فیلم و هەروەها بۆ پارک .نیک زۆر چێژی لەگەشتەکەی دەبینی بەڵام لەهەمان کاتدا بیری ئابی دەکرد.ئەوەش بووە هۆکار تا پێش پێنج ڕۆژ لەماوەی دیاریکراو بگەڕێینەوە.ئەوە دەبێت کۆتا جارم بێت لە سانفڕاسیسکۆ کە کۆتا جار ئەوم تیا بینی.حەزم دەکرد سەردانی ماڵە کۆنەکەمان یان ئۆفیسەکەی بکەم بەڵام هێزی ئەوەم نەبوو.لەوانەیە ڕۆژێک سەردانی ئەو شوێنانە بکەم بێ ئەوەی لەدواییدا پەشیمان بم.بیرم دەکردەوە و نیک سەری بە قۆڵم کردبوو و چیڕۆکی وێنەداری دەخوێندەوە لەوکاتەی کە لە فڕۆکەخانەکەدا چاوەڕێی فڕۆکەکە بووین .وەک کوڕێکی چوار ساڵ نیک زۆر زیرەک بوو.



"نیک بەدوامدا وەرە. شیرینەکەم."
پێکەوە چووین بۆ دەستشۆری ئافرەتان بەڵام پێش ئەوەی بچینە ژوورەوە دووبارە گیدیۆن و پاسەوانەکەیمان بینی کە لەپێش دەرگاکە وەستابوون.

"سڵاو."
ووتم و هەردووکیان سەیریان کردم وەک ئەوەی پارێزەرەکەیان بینیبێت.

"سڵاو ، دەتوانی یارمەتیمان بدەیت؟ ".
دەنگی بەڕاستی زۆر شیرین بوو.

"چی بووە؟"
لە پیاوەکەم پرسی.
"ئێمە...."

"ئامبەر ڕایکردە دەستشۆرەکە ، ئێمە پیاوین..... جۆن دەتوانین بچینە ژوورەوە؟"
گیدیۆن نەیهێشت پیاوەکە وەڵام بداتەوە.

"من یارمەتیت دەدەم."
ووتم و بەڵام کە هەوڵمدا نیک ببەمە ژوورەوە بەرگری کرد.

تێـکشــــکـاو ~ Kurdish~✔️Where stories live. Discover now